گرنگە -- تکایە ئەم مەرجانەی خزمەتگوزاری بە وردی بخوێنەوە پێش ئەوەی وێب سایتەکە بەکاربێنیت یان هەوڵ بدەیت بۆ داواکردنی هەر خزمەتگوزاریەک. بە چوونە نێو وێب سایت، یان سود بینین لە هەر خزمەتگوزاریەك، تۆ ڕازیت بەم مەرجانە و دەبەسترێیتەوە پێیانەوە.
ئەم مەرجانە (مەرجەکانی خزمەتگوزاری) جێبەجێ دەکرێت لەسەر بەکارهێنانی تۆ لە www.hostkurd.com (وێبسایت) و هەر کڕین و بەکارهێنانێك لەلایەن تۆوە بۆ هەر بەرهەمێك یان خزمەتگوزاریەک کە لەوانەیە لە ڕێگەی ئەوەوە بەردەست بێت بۆت (بە کۆمەڵ، "خزمەتگوزاریەکان").
ئەم وێبسایتە ماڵپەڕێکە کە لە لایەن کۆمپانیای سی جی کورد ("CGKurd") ەوە بەڕێوە دەبرێت. سی جی کورد تۆمار کراوە لە عێراق و کوردستان بە ژمارەی 2541254# وە ئۆفیسی تۆمار کراوی هەیە لە سلێمانی و هەولێر.
هۆست کورد مافی هەموارکردن یان نوێکردنەوەی ئەم مەرجانەی خزمەتگوزاری دەپارێزێت لە هەر کاتێکدا، بە پێدانی یان بێ پێدانی ئاگاداری. ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە ڕاستەوخۆ کاریگەریان دەبێت و دەبێت جێبەجێ بکرێت بۆ هەموو بەکارهێنانێك لەلایەن تۆوە لە وێب سایت یان خزمەتگوزاریەکان. هەر کاتێک ویستت وێب سایتەکە بەکاربهێنیت، تکایە چاو بەم مەرجانە دا بخشێنە و بە باشی بیانخوێنەرەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تێگەشتوویت لێیان لەو کاتەدا کە دەتەوێت داواکاری پێشکەش بکەیت. تکایە کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ئەو مەرجانەی کە بەم دواییانە نوێ کراونەتەوە.