Jump to content

هۆکاری خاوی وێب سایتەکەم چیە؟


خەڵات

2002 جار بینراوە

 بڵاوکردنەوە

زۆربەمان کاتێك وێب سایتێك دەکەینەوە تێبینی ئەوە دەکەین کە هەندێك کاتی دەوێت تا وێبسایتەکە لۆد دەبێت و دەکرێتەوە، کە ئەمەش لە وێبسایتێکەوە بۆ وێبسایتێکی تر جیاوازە، بە گشتی ئەگەر وێبسایتێك بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ دروست بکرێت پێویستە گرینگی بە خێرایی وێبسایتەکە یان ماڵپەڕەکە بدرێت.

 

ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی درەنگ لۆد بوونی ماڵپەڕ:

چەندین هۆکار هەن کە دەبنە هۆی ئەوەی کە وێبسایتەکە یان ماڵپەڕەکەت بە خاوی لۆد بێت لە چاو ماڵپەڕەکانی تر دا، کە لەم بابەتە دا باسیان لێوە دەکەین..

  • ئەو شوێنەی هۆستی وێبسایتەکەت دەکات: یەکێك لە گرینگترین هۆکارەکانی درەنگ لۆد بوونی وێب سایت بریتیە لە ئاست و شوێنی هۆستی وێب سایت یان ماڵپەڕەکەت، چۆن؟ 
    بە گشتی هۆست بریتیە لەو شوێنگەیەی کە فایلەکانی ماڵپەڕەکەتی لە سەر دادەنێیت و هەر لەوێشەوە لۆدی دەکەیت. کە بە گشتی ٢ هۆکاری سەرەکی کار لە سەر ئەمە دەکەن:
    ١. کوالیتی و هێزی هاردوێرەکانی ئەو سێرڤەرەی کە تۆ هۆستی لە سەر دەکەی و فایلەکانت لە سەر داناون، لە بەر ئەوەی ئەگەر کوالیتی هاردوێرەکانی هۆستەکەت لاواز بن ئەوا بێ گومان کاریگەری دەبێت لە سەر شێوازی کار کردنی ماڵپەڕەکەت.

    ٢. شوێنی سێرڤەر یان داتا سێنتەری هۆستەکەت: ئەمە یەکێکە لە گرینگترین هۆکارەکان کە زۆر کەس بیری لێ ناکاتەوە، کە ئەویش واتا دووری داتاسێنتەرەکە لەو کەسەوەی کە لۆدی ماڵپەڕەکە دەکات یان ماڵپەڕەکە دەکاتەوە.. بۆ نمونە ئەگەر هۆستەکەت لە ئەمریکا بێت و تۆ لە کوردستان لۆدی وێبسایتەکە بکەی ئەوا Latency ەکی زۆری دەبێت و درەنگ تر دەکرێتەوە. Latency واتە کاتی خایەنراو بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی داواکاری لە سێرڤەرەوە. زۆر کەس هەیە دەڵێ باشترین هۆستم هەڵبژاردوە لە ڕێی سێرچی گوگڵەوە بێ ئەوەی بزانێت کە شوێنی داتاسێنتەری ئەو کۆمپانیایە لە کوێیە یان چەند دەیتا سێنتەری هەیە.. ڕاستە لەوانەیە ئەو هۆستە بۆ وڵاتی خۆی یان چەند وڵاتێك باش بێت کە بە شێوەی جیۆگرافی نزیکن لێیەوە بەڵام واتای ئەوە نیە کە تۆ لە کوردستانی ئەمە بۆ تۆش باش بێت. بۆ چارەسەری ئەمە پێویستە هۆستێك هەڵبژێری کە نزیکترین شوێن بێت لە تۆوە بۆ نمونە ئەڵمانیا یان عێراق ئەگەر کوردستان بکەین بە پێوانە. یان دەتوانرێت CDN بەکار بهێنرێت ئەگەر تارگێتت هەموو جیهان بێت.

     
  • شێوازی داڕشتنی ماڵپەڕەکەت: ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان، کە کاریگەری زۆر بەهێزی هەیە لە سەر خێرایی کرانەوەی ماڵپەڕەکەت. بە داخەوە زۆربەی ئەوانەی ماڵپەڕ دروست دەکەن پشت دەبەستن بە سکریپتی ئامادە بۆ نمونە (Wordpress) بێ ئەوەی زانیاری هەبێت لە سەری، ڕاستەوخۆ دایدەبەزێنێت و کاری پێ دەکەیت بێ ئەوەی بزانیت چۆن بە کار دەهێنرێت.
    بێگومان وۆردپرەێس یەکێکە لە سکریپتە زۆر بەهێزەکانی دروست کردنی ماڵپەڕ کە چەندین Library تێدایە کە تۆ زۆربەیانت پێویست نیە بەڵام لە بەر ئەوەی وۆردپرێس گشتگیرە بۆ هەموو بەکارهێنانێك دروست کراوە ئەو library انەی تێدا جێگیر کراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە زۆر جار Plugin و زیادکراوەی بە نەزانانە بۆ دادەبەزێنرێت کە دەبنە هۆی خاو بوونەوەی ماڵپەڕەکەت.
    بۆیە باشتر وایە کە ماڵپەڕەکەت بە شێوەی Custom لە لایەن کەسی شارەزاوە دروست بکرێت.

     
  • جۆر و کوالیتی ئەو وێنە و Asset انەی کە بەریان دەهێنی: بێگومان هەموو ماڵپەڕێك کۆمەڵێك وێنە و فایلی تر لە خۆ دەگرێت کە پێویستە لە گەڵ کردنەوەی ماڵپەڕەکەدا لۆد ببن، ئەمانەش پێویستە قەبارەیان بە شێوەیەك بێت کە لۆدی زۆر لە سەر ماڵپەڕ دروست نەکەن، بۆ نمونە وێنەیەك کە بەکاری دەهێنی دەتوانرێت بە شێوەیەك بێت کە قەبارەکەی 1MB و هەمان وێنەش دەتوانرێت بە 100KB پاشەکەوت بکرێت ئەمەش بە زانینی شێوازی پاشەکەوت کردنی وێنەکەت، هەروەها پێیستە ئاگات لە قیاسی وێنەکان بێت بە نمونە تۆ Placeholder ێکت هەیە کە قیاسەکەی 500px بە 200px ە پێویست ناکات وێنەیەکی بۆ دابنێی کە قیاسەکەی 1000px بە 500px بێت ئەمە وەك نمونە.
     
  • ژمارەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت: ئەبێ بزانی ژمارەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت چەند یان چەند لۆدی لەسەر و بە پێی ئەوە ئینفراستراکچەری هۆستەکەت بەهێز بکەیت و ئەگەر پێویستی کرد Load Balancing بە کار بهێنی بە بەکارهێنانی چەند سێرڤەرێکی هاوتەریب.
  • Like 1
 بڵاوکردنەوە

0 تێبینی


Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...