Jump to content

خەڵات

بەڕێوەبەرەکان
  • بەشداری

    19
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    1

خەڵات بوو بە یەکەمی ڕۆژ لە 26 تشرینی یەکەم 2020

خەڵات بابەتی زۆرترین لایک کراوی هەیە!

دەستکەوتەکانی خەڵات

Newbie

Newbie (1/14)

  • Week One Done
  • One Month Later
  • One Year In

دوایین باجەکان

2

ناوبانگ

  1. خەڵات

    بۆ کلاودی ئەمازۆن باشترینە؟

    کلاود سێرڤس چیە؟ هەر وەك بە ناوەکەیدا دیارە، کلاود سێرڤێس بە گشتی بریتیە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ئای تی و هۆستینگ و نێتوێرکینگ بە شێوەی کلاود، بە شێوەیەك کە هەموو کەس دەتوانێت کۆنتڕۆلی هەموو بەش و هاردوێرەکانی خزمەتگوزاریەکە بکات بە شێوەی ئۆنلاین، ئەمەش وا دەکات کە تواناییەکی لە ڕادە بەدەر بدات بە بەکارهێنەران لە جیهانی ئای تی و نێتوێرکینگ دا. بە نمونە ئەگەر بتەوێت کۆمپیوتەرێكی سێرڤەر دابنێیت بۆ کۆمپانیاکەت یان کارەکەت ئەوا پێویستت بە کۆمپیوتەرێکی بەهێز و ئینفراستراکچەری نێتوێرک و سیکیوریتی و ئینتەرنێت گەیتوەی و ستاتیك ئای پی و کارەبای بەردەوام و فێنك کردنەوەی بەردەوام و چەندین شتی تر دەبێت کە ئەمانە زۆر قورسە بۆ جێبەجێ کردن، بەڵام لە ڕێی خزمەتگوزاری کلاودەوە هەموو ئەمانەت بە ئاسانترین ڕێگا بۆ فەراهەم دەکات. خزمەتگوزاری وێبی ئەمازۆن Amazaon Web Service چیە؟ کۆمپانیای ئەمازۆن وێب گەورەترین کۆمپانیای بواری خزمەتگوزاری ئای تی و کلاود سێرڤسە لە هەموو جیهان دا، بەو پێیەی کە زۆربەی جیهانی تەنیوە و زۆرێك لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری ئای تی خزمەتگوزاریەکانی AWS بە کار دەهێنن، لەوانە Netflix و Twitch و فەیسبوک و BBC و Adobe و Twitter و چەندین کۆمپانیای زەبەلاحی تر. ڕکابەرەکانی ئەمازۆن وێب کێن؟ بێگومان لە جیهاندا هەمیشە ڕکابەری لە هەموو بوارەکاندا هەیە و چەندین کۆمپانیا لە ئێستا ڕکابەری ئەمازۆن دەکەن لەو بوارەدا لەوانە: کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە: Microsoft Azure کۆمپانیای گوگڵ بە: Google Cloud Service کۆمپانیای عەلی باب بە : Alibaba Cloud کۆمپانیای ئۆراکڵ بە: Oracle Infrastructure Cloud کۆمپانیای IBM بە: IBM Public cloud بۆ ئەمازۆن کلاود باشترینە؟ کە دێینە سەر باسی باشتری کلاود سێرڤس چەند خاڵێکی هەیە کە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت لەوانە: ژمارەی داتاسێنتەرەکان: ئەمازۆن وێب زۆرترین داتاسێنتەری هەیە کە لە هەموو جیهاند بڵاو بونەتەوە و بەردەوام داتاسێنتەری نوێ دروست دەکرێت ئەمەش وادەکات بە خێراترین کات ببەسترێیتەوە بە نزیکترین داتاسێنتەر لێتەوە. نرخ: بە بەراورد بە کلاودسێرڤسەکانی تر نرخی ئەمازۆن کلاود لە هەمویان گونجاوترە. خزمەتگوزاری S3: یەکێک لە هەرە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی ئەمازۆن وێب بریتیە لە S3 کە زۆر بەهێزترە لە ستۆریج سێرڤسی کلاودەلانی تر بە نمونە "Azure Storage-Blobs" ئەمەش وا دەکات دڵنیای زیاتر بداتە بەکارهێنەرانی.
  2. خەڵات

    سی پانێڵ cPanel یان پلێسك Plesk

    Plesk یان cPanel ؟ کۆمپانیای هۆست کورد بە شێوەی گشتی پشت دەبەستێت بە هەر دوو پانێڵی cPanel و Plesk. و هەر دوو پانێڵەکە بەردەستە بۆ بەشدار بووان، کە بێ گومان ئەم دوو پانێڵە لە هەموو پانێڵەکانی تر بەناوبانگ ترن و نرخیشیان گرانترە بە بەراورد بەوانی تر. لەم بابەتە دا بە شێوەی گشتی باسی هەر دوو پانێڵەکە دەکەین لە ڕووی بەکارهێنان و ئەو تایبەتمەندیانەی کە ئەو دوو پانێڵە هەیانە. گونجاندنی لە گەڵ ئۆپەرەیتینگ سیستمەکاندا cPanel لە بنەڕەتدا بۆ کارکردن لەسەر سێرڤەرەکانی لینوکس پەرەی پێدراوە، و لە ئێستادا گونجاوە و کار دەکات لە سەر سیستمەکانی RedHat Linux و Cloud Linux و CentOS. پانێڵی cPanel لە ئێستادا کار ناکات لە سەر سێرڤەرەکانی ویندۆز Windows واتە ناگونجێت لە گەڵیدا. لە لایەکی ترەوە پلێسک لە بنەڕەتدا بۆ بەکارهێنان لە سەر سیستەمەکانی ویندۆز Windows دا پەرەی پێدراوە، بەڵام لە ئێستا دا دەتوانرێت لە سەر هەندێك لە سیستمەکانی لینوکس ئۆ ئێس ی وەک ئوبونتو Ubuntu و دێبیان Debian و سێنت ئۆس CentOS و کلاود لینکوکس CloudLinux و ڕێد هات RedHat Linux بەکار بهێنرێت. ڕووکار Interface هەر دوو پانێڵەکە cPanel و Plesk ڕووکارێکی سادە و دۆزراوە پێشکەشی بەکارهێنەران دەکەن کە پێك دەێت لە گروپ کردن و لیست کردن. Plesk لیستی سەرەکی لەلای چەپی هەیە Navigation Bar، کاتێك کلیك لە سەر مینیوەکە دەکرێت ناوەڕۆکی مینیەوە لە لای چەپ بە شێوەی لیستێك دەردەکەوێت. بەڵام cPanel ڕووکارەکەی بە شێوەی گروپ ڕێکخراوە واتە دابەش کراوە بۆ چەند گروپێك بە پێی تایبەتمەندیەکانی کردارەکان، هەروەها لیستی لاتەنیشت Navigation Bar ی نیە. لە cPanel دا بەکارهێنەر دەتوانێت تا ڕادەیەك گۆڕانکاری لە ڕووکارەکەیدا بکات و ڕووکارەکەی ڕێکبخات، بەو بژاردانەی کە cPanel بۆی دیاری کردوە. تایبەتمەندی و ئامێرەکان هەر دوو پانێڵەکە چەند ئامێر و تایبەتمەندیەکیان لە گەڵدایە کە لە ڕێیانەوە دەتوانی هۆستەکەت ڕێکبخەی و هەژمارەکان کۆنتڕۆڵ بکەی، هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی تایبەت بە ڕێکخستن و پەرەپێدانی ئەو سێرڤەرەی کاری لە سەر دەکەی، کە لە خوارەوە گرنگترینیانمان دیاری کردوە: ڕێکخستنی فایلەکان File Management دامەزراندنی ئەپ لە سەر هۆستەکەت Application Installation ڕێکخستنی داتابەیسەکان Database Management ڕێکخستنی هەژمارەکانی FTP ڕێکخستن و کۆنفیگەر کردنی DNS ڕێکخستنی هەژمارەکانی Email تۆماری سێرڤەر Server Log چاودێری سەرچاوەکان Resource Mentoring تایبەتمەندی Analytics لە ڕێی هەردوو پانێڵەکەوە لە هۆست کورد دەتوانیت چەندین ئەپی ئامادەو وەك وۆردپرێس و جوملە و OpenCart و ... دابەزێنیتە سەر هۆستەکەت. تایبەتمەنی SSL لە ڕێی AutoSSL و LetsEncrypt کاتێك cPanel بە کار دەهێنی دەتوانرێت هەموو ماڵپەڕەکانت لە ڕێی AutoSSL ەوە بپارێزرێت و SSL ی بۆ دابین بکرێت، بەڵام ئەگەر هات و Plesk ت بە کار هێنا ئەوا LetsEncrypt بە کار دەهێنرێت وەك پرۆڤایدەری SSL ی بێبەرامبەر. هۆست کورد دەتوانێت SSL لە ڕێی SIteLock ەوە دابین بکات بۆ دامەزراوە و ماڵپەڕە گەورەکان بۆ هەر دوو پانێڵەکە بەڵام بێ بەرامبەر نیە. دەرەنجام سی پانێڵ cPanel و پلێسك Plesk هەر دوکیان دوو پانێڵی زۆر بەهێزن بۆ بواری وێب هۆستێنگ لەم سەردەمە دا، هەڵبژاردنیش دەکەوێتە سەر خۆت کە ئایا بە کامیان ڕاهاتویت یان کامیانت بە لاوە گونجاوترە، هەڵبەت ئەگەر سێرڤەری ویندۆز بە کار بهێنی ئەوا ناتوانی cPanel بەکار بهێنی و بە ناچاری دەبێت Plesk بە کار بهێنی. ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە لە سەر ئەم بابەتە تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە. دەتوانی پاکێجەکانی هۆستی ویندۆز لێرەوە ببینی کە Plesk یان لە سەر دابەزێنراوە، هەروەها دەتوانی پاکێجەکانی هۆستی لینوکس ببینی کە cPanel یان لە سەر دابەزێنراوە.
  3. خەڵات

    پارەدان لە ڕێی فاست پەی

    پاش سڵاو، بەڕێزم تکتێکی پاڵپشتی دروست بکە یان پەیوەندی بکە بە ماڵپەڕەوە بۆ ئەوە هاوکاری بکرێیت. بە شێوەی گشتی لەو حاڵەتانە دا ، نرخەکە دەکرێتەوە بە دینار و پێت ڕادەگەیەنرێت کە پێویستە ئەو بڕە واصڵ بکەی. لە گەڵ ڕێز دا
  4. خەڵات

    چەند دۆمەینێکی نوێ TLD بەردەستە

    لە درێژەی هەوڵەکانی هۆست کورد بۆ خزمەتکردنی زیاتری بەشدار بووانی. چەند پاشگرێکی دۆمەینێکی نوێ زیاد کرا بۆ بەشی دۆمەینی هۆست کورد. لەمەودا بەشدار بووان ڕاستەوخۆ دەتوانن بە کەمترین نرخ دۆمەینەکانیان بە یەکێك لەو پاشگرانەوە تۆمار بکەن. دۆمەینە نوێکان: دۆمەینی app. تایبەت بە ئەپلیکەیشن دۆمەینی online. تایبەت بە کاری ئۆنلاین و بواری ئای تی دۆمەینی fm. تایبەت بە تەکنۆلۆجیا و ڕادیۆی FM دۆمەینی art. تایبەت بە هونەر بۆ زاینینی نرخەکان سەردانی پەڕەی تایبەت بە نرخی دۆمەینەکان بکەن.
  5. یەکێکی تر لە خزمەتگوزاریە ناوازەکانی هۆستکورد بریتیە لە پۆرتاڵی وێب مەیڵ، بە شێوەیەك کە کڕیارانی هۆستی لینوکس دەتوانن سودمەند بن لێی. کار کردنی ئەم پۆرتاڵە بە شێوەیەکە کە دەتوانی وەک مەیڵ سیرڤسێکی ئۆنلاین بە کاری بهێنی هەر وەك هۆتمەیڵ و یاهوو و ... چەندینی تر بە بێ بەکارهێنانی Client Software. سەرەتا بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریە پێویستە بچیتە سەر سەب دۆماینی webmail.yourdomain.com کە yourdomain.com بریتیە لە دۆمەینەکەت واتە (پێشگری webmail پاشان . پاشان دۆمەینەکەت)، یان yourdomain.com/webmail واتە پاشگری webmail دەخەیتە سەر دۆمەینەکەت. بەڵام باشترە بە شێوەی SubDomain بە کاری بهێنیت. ڕاستەوخۆ پانێڵەکە دەکرێتەوە و داوای نوسینی ئیمێڵ و وشەی نهێنی دەکات. بیاننوسە و پاشان کلیك لە سەر "Log in" بکە. پاشان دیالۆگی دەستپێکی پۆرتاڵ دەکرێتەوە کە داوات لێ دەکات یەکێك لە پۆرتاڵەکان هەڵبژێری. (هۆست کورد دوو پۆرتاڵ بە کار دەهێنێت کە یەکێکیان RoundCube ەو ئەوی تریان Horde یە)، Round Cube یەکێکە لە ئەپە بەهێزەکانی ڕێکخستنی ئیمێڵ پێمان باشە RoundCube هەڵبژێری بە کلیك کردن لە سەری یان کلیك کردن لە سەر دوگمەی Open. ئەگەر ویستت چی تر ئەم دیالۆگی ددەستپێکە نیشان نەدات و ڕاستەوخۆ بچێتە ناو ئیمێڵەکەتەوە ئەوا چێك بۆکسی "Open my inbox when I log in" چالاك بکە. ڕاستەوخۆ دوای کلیک کردن لە سەر Round Cube یان Horde ئینبۆکسەکەت دەکرێتەوە، کە شێوازێکی مۆدێرنی هەیە و زۆر تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت و دەتوانی ئیمێڵەکانتی لە ڕێیەوە ڕێك بخەی.
  6. لە پێناوی ڕەزامەندی بەشدار بوانمان دا کۆمپانیای هۆستکورد ئۆفەرێکی تازەی داناوە ئەویش بریتیە لە گرەنتی ٣٠ ڕۆژ، بۆ هەموو بەرهەمەکانی هۆست و خزمەتگوزاری سێرڤەر و دۆمەین. ئەویش بریتیە لە گێڕانەوەی پارە بۆ کڕیار ئەگەر بێت و بەشدار بوو پێش ٣٠ ڕۆژ خزمەتگوزاریەکەی ڕەفز کرد یان پاشگەز بۆوە. ئایا ئەمە دۆمەینیش دەگرێتەوە؟ بەڵێ بە دڵنیاییەوە دۆمەینیش دەگرێتەوە بەڵام دوای ئەوەی پارەکەی وەرگرتەوە ناتوانرێت چیتر کۆنتڕۆڵی دۆمەینەکەی بکات و دۆمەینەکە دەبێتە موڵکی کۆمپانیا تا ئەو وادەیەی بە سەر دەچێت. ئایا ئەمە ئیشتراکی ١ مانگیش دەگرێتەوە؟ نەخێر، ئەگەر بێت و کەسێك بەشداریەکی ١ مانگی کرد لە خزمەتگوزاریەکاندا ئەوا ناتوانێت داوای گێڕانەوەی پارە بکات، لە بەر ئەوەی ماوەی خزمەتگوزاریەکەی تەنها ١ مانگە و بە کڕینی تەواو هەژمار دەکرێت. چۆن دەتوانم پارەکە وەرگرمەوە؟ پێویستە سەرەتا لە پانێڵی بەشداربوانەوە داوای داخستنی خزمەتگوزاری بکەی و دواتر لە ڕێی تکتێکەوە داوای گێڕانەوەی پارەکەت بکەی، ئەگەر پارەکە بە CreditCard درابوو ئەوا دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەی کە ئەمەش لە بانکێكەوە بۆ بانکێکی تر ماوەکەی جیاوازە، هەروەها دەتوانێت بە شێوەی کاشیش وەریگرێتەوە. ئەگەر پارەکەی بە شێوەی کاش دابوو ئەوا پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگرێتەوە و ئەگەریش لە ڕێی ئاسیا حەواڵەوە درابوو ئەوا پارەکە دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەی * لە ئاسیا حەواڵە. */ ئاسیا حەواڵە باجی خۆی هەیە بۆ هەر ئاڵوگۆڕێکی پارە.
  7. یەکێکی تر لە شێوازەکانی پارەدان کە لە سیجی کورد بەردەستە بریتیە لە پارەدان لە ڕێی خزمەتگوزاری فاست پەی ەوە، کە خزمەتگوزاریەکی نوێی کۆمپانیای نەورۆز تیلیکۆم ە. بۆ ئەوەی بتوانی پارەکە بدەی پێویستە هەژماری تایبەتی فاست پەی ت هەبێت و ئەو بڕە پارەیەی تێدا بێت کە دەتەوێ بینێری. پاشان بڕی داواکراو بنێرە بۆ ئەم ژمارەیە: 0770-146-1885 دوای ئەوە ژمارەی پسوڵەکە بە نامەیەک بنێرە بۆ هەمان ژمارە لە ئێستادا لە هەوڵداین لە گەڵ کۆمپانیای فاست پەی بۆ ئەوەی ڕێگەیەکی ئاسانتر دیاری بکەین و Gateway پارەدان وەرگرین وەک Merchant account ێك.
  8. دەتوانی لە هەموو شارەکانی کوردستان پارە بە شێوەی کاش واصڵ بکەی لە ڕێی ئەم بریکارانەوە. لە کاتی سەردانی بریکارەکاندا پێویستە پارەکە لە سەر هەژماری سی جی کورد بە ناوی فەرید محمد عزیز واصل بکرێت و پەیوەندی بکرێت بە ژمارە تەلەفونی 7024 152 0770 ەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە پێدانی پارەکە و چالاک کردنی خزمەتگوزاریەکەت. پارەکە پێویستە لە کاتژمێر ٩:٠٠ ی بەیانی تا ٤:٣٠ ی ئێوارە بدرێت بە بریکارەکان. سلێمانی: کۆمپانیای گوڵی گەش سلێمانی - بازاڕی دۆلارەکە ٧٠٢٤ ١٥٢ ٠٧٧٠ هەولێر: نوسینگەی بەرزان حاجی غازی ٠٩٣٣٤٥١ ٠٧٥٠ دهۆک: سەنتەری هەڵەبجە ٨٨٥٢ ٤٥٨ ٠٧٥٠ کەرکوک: مکتب عثمان صلاح ٨٧٢٢ ١٥٦ ٠٧٧٠ کەلار: قارەمان ٥٨٥٢ ١٥٨ ٠٧٧٠ دەربەندیخان: کاک عباس ٨٧٩١ ١٨٧ ٠٧٧٠
  9. خەڵات

    هۆکاری خاوی وێب سایتەکەم چیە؟

    زۆربەمان کاتێك وێب سایتێك دەکەینەوە تێبینی ئەوە دەکەین کە هەندێك کاتی دەوێت تا وێبسایتەکە لۆد دەبێت و دەکرێتەوە، کە ئەمەش لە وێبسایتێکەوە بۆ وێبسایتێکی تر جیاوازە، بە گشتی ئەگەر وێبسایتێك بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ دروست بکرێت پێویستە گرینگی بە خێرایی وێبسایتەکە یان ماڵپەڕەکە بدرێت. ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی درەنگ لۆد بوونی ماڵپەڕ: چەندین هۆکار هەن کە دەبنە هۆی ئەوەی کە وێبسایتەکە یان ماڵپەڕەکەت بە خاوی لۆد بێت لە چاو ماڵپەڕەکانی تر دا، کە لەم بابەتە دا باسیان لێوە دەکەین.. ئەو شوێنەی هۆستی وێبسایتەکەت دەکات: یەکێك لە گرینگترین هۆکارەکانی درەنگ لۆد بوونی وێب سایت بریتیە لە ئاست و شوێنی هۆستی وێب سایت یان ماڵپەڕەکەت، چۆن؟ بە گشتی هۆست بریتیە لەو شوێنگەیەی کە فایلەکانی ماڵپەڕەکەتی لە سەر دادەنێیت و هەر لەوێشەوە لۆدی دەکەیت. کە بە گشتی ٢ هۆکاری سەرەکی کار لە سەر ئەمە دەکەن: ١. کوالیتی و هێزی هاردوێرەکانی ئەو سێرڤەرەی کە تۆ هۆستی لە سەر دەکەی و فایلەکانت لە سەر داناون، لە بەر ئەوەی ئەگەر کوالیتی هاردوێرەکانی هۆستەکەت لاواز بن ئەوا بێ گومان کاریگەری دەبێت لە سەر شێوازی کار کردنی ماڵپەڕەکەت. ٢. شوێنی سێرڤەر یان داتا سێنتەری هۆستەکەت: ئەمە یەکێکە لە گرینگترین هۆکارەکان کە زۆر کەس بیری لێ ناکاتەوە، کە ئەویش واتا دووری داتاسێنتەرەکە لەو کەسەوەی کە لۆدی ماڵپەڕەکە دەکات یان ماڵپەڕەکە دەکاتەوە.. بۆ نمونە ئەگەر هۆستەکەت لە ئەمریکا بێت و تۆ لە کوردستان لۆدی وێبسایتەکە بکەی ئەوا Latency ەکی زۆری دەبێت و درەنگ تر دەکرێتەوە. Latency واتە کاتی خایەنراو بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی داواکاری لە سێرڤەرەوە. زۆر کەس هەیە دەڵێ باشترین هۆستم هەڵبژاردوە لە ڕێی سێرچی گوگڵەوە بێ ئەوەی بزانێت کە شوێنی داتاسێنتەری ئەو کۆمپانیایە لە کوێیە یان چەند دەیتا سێنتەری هەیە.. ڕاستە لەوانەیە ئەو هۆستە بۆ وڵاتی خۆی یان چەند وڵاتێك باش بێت کە بە شێوەی جیۆگرافی نزیکن لێیەوە بەڵام واتای ئەوە نیە کە تۆ لە کوردستانی ئەمە بۆ تۆش باش بێت. بۆ چارەسەری ئەمە پێویستە هۆستێك هەڵبژێری کە نزیکترین شوێن بێت لە تۆوە بۆ نمونە ئەڵمانیا یان عێراق ئەگەر کوردستان بکەین بە پێوانە. یان دەتوانرێت CDN بەکار بهێنرێت ئەگەر تارگێتت هەموو جیهان بێت. شێوازی داڕشتنی ماڵپەڕەکەت: ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان، کە کاریگەری زۆر بەهێزی هەیە لە سەر خێرایی کرانەوەی ماڵپەڕەکەت. بە داخەوە زۆربەی ئەوانەی ماڵپەڕ دروست دەکەن پشت دەبەستن بە سکریپتی ئامادە بۆ نمونە (Wordpress) بێ ئەوەی زانیاری هەبێت لە سەری، ڕاستەوخۆ دایدەبەزێنێت و کاری پێ دەکەیت بێ ئەوەی بزانیت چۆن بە کار دەهێنرێت. بێگومان وۆردپرەێس یەکێکە لە سکریپتە زۆر بەهێزەکانی دروست کردنی ماڵپەڕ کە چەندین Library تێدایە کە تۆ زۆربەیانت پێویست نیە بەڵام لە بەر ئەوەی وۆردپرێس گشتگیرە بۆ هەموو بەکارهێنانێك دروست کراوە ئەو library انەی تێدا جێگیر کراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە زۆر جار Plugin و زیادکراوەی بە نەزانانە بۆ دادەبەزێنرێت کە دەبنە هۆی خاو بوونەوەی ماڵپەڕەکەت. بۆیە باشتر وایە کە ماڵپەڕەکەت بە شێوەی Custom لە لایەن کەسی شارەزاوە دروست بکرێت. جۆر و کوالیتی ئەو وێنە و Asset انەی کە بەریان دەهێنی: بێگومان هەموو ماڵپەڕێك کۆمەڵێك وێنە و فایلی تر لە خۆ دەگرێت کە پێویستە لە گەڵ کردنەوەی ماڵپەڕەکەدا لۆد ببن، ئەمانەش پێویستە قەبارەیان بە شێوەیەك بێت کە لۆدی زۆر لە سەر ماڵپەڕ دروست نەکەن، بۆ نمونە وێنەیەك کە بەکاری دەهێنی دەتوانرێت بە شێوەیەك بێت کە قەبارەکەی 1MB و هەمان وێنەش دەتوانرێت بە 100KB پاشەکەوت بکرێت ئەمەش بە زانینی شێوازی پاشەکەوت کردنی وێنەکەت، هەروەها پێیستە ئاگات لە قیاسی وێنەکان بێت بە نمونە تۆ Placeholder ێکت هەیە کە قیاسەکەی 500px بە 200px ە پێویست ناکات وێنەیەکی بۆ دابنێی کە قیاسەکەی 1000px بە 500px بێت ئەمە وەك نمونە. ژمارەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت: ئەبێ بزانی ژمارەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت چەند یان چەند لۆدی لەسەر و بە پێی ئەوە ئینفراستراکچەری هۆستەکەت بەهێز بکەیت و ئەگەر پێویستی کرد Load Balancing بە کار بهێنی بە بەکارهێنانی چەند سێرڤەرێکی هاوتەریب.
  10. خەڵات

    جیاوازی نێوان POP3 و IMAP چیە

    IMAP چیە؟ IMAP کورتکراوەی "Internet Message Access Protocol"ە کە ڕێگەت پێدەدات ئیمەیلەکان بخوێنیتەوە هەروەك چۆن لە سێرڤەری بنەڕەت دەردەکەون. هەر گۆڕانکاریەک کە دەیکەیت وەك (سڕینەوە، وەڵامدانەوە، فۆروۆرد کردن یان گواستنەوە) ئەوا دەبینرێت لەلایەن هەر کەسێکی ترەوە چوبێتە ناو وێب مەیڵەوە Webmail یان IMAP بەکار بهێنێت، واتە تۆ کار لە سەر ئیمێڵە بنەڕەتیەکانی سێرڤەرەکە دەکەیت. ئەمە چارەسەری تەواوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئامێرەکانی مۆبایل بە کار بهێنن، وەک تەلەفۆن یان تابلێت، چونکە ڕێگە دەدات چەند کەسێك هەمان هەژماری ئیمێڵ بە کار بهێنن لە چەند شوێنێکی جیاوە و لە چەند ئامێرێکی جیاوازەوە و کۆنتڕۆڵی ئیمێڵە بنەڕەتیەکان بکەن. هەروەها ئەمە گونجاوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ هەمیشە ئاگایان لە چالاکی ئیمێڵەکەیان بێت وەك ئیمێڵی هاتوو و ڕۆیشتوو و فۆڵدەرەکانی ئیمێڵ کە لە سەر سێرڤەر دروست کراون. بە گوێرەی شێوازی ئەو سۆفتوێرەی کە بەکاری دەهێنیت دەتوانرێت وا بکرێت کە کۆپیەکی ئیمێڵەکان لە سەر ئامێرەکەت پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەی Offline بیانبینیت. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی ئیمێڵەکەیان بکەن لە چەند ئامێرێکەوە. POP3 چیە؟ پڕۆتۆکۆلی POP3 ڕێگەت پێ دەدات کە کۆپیەك لە ئیمێڵەکانت داونلۆد بکەیتە ناو ئامێرەەکەت یان کۆمپیوتەرەکەتەوە. هەر گۆڕانکاریەك کە ئەنجامی دەدەی لە ئیمێڵەکانت دا بۆ ککەسانی تر یان لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت کە ئەو ئیمێڵەی تێدا بەکار دەهێنی، لە بەر ئەوەی تۆ تەنها کار لە گەڵ وەشانە کۆپی کراوەکان دا دەکەیت و بە هیچ شێوەیەك گۆڕانکاریەکان ناگوازرێتەوە بۆ فایلە بنەڕەتیەکانی سیستمەکە. ئەو نامانەی کە دەیاننێری یان دەیانسڕیتەوە یان دەیانگوازیتەوە تەنها لەو ئامێرە دا دەردەکەوێت کە کارەکەت لە سەر ئەنجام داوە و لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت ئەگەر چی بە هەمان ئیمێڵیش چوبیتە ناوەوە و webmail یش لە ناویاندا. ئەم بژاردەیە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ نوسخەیەکی باکئەپی ئیمێڵەکانیان هەبێت لە سەر ئامێرەکەیان و بەو شێوەیەش ئیمێڵ و فایلە بنەڕەتیەکە بە دەستکاری نەکراوی لە سێرڤەرەکەدا دامێننەوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە هەندێك پڕۆگرام بژاردەی ئەوەی هەیە کە ئیمێڵەکانی سێرڤەرەکە بسڕێتەوە دوای ئەوەی کە کۆپیەکی ئیمێڵەکانی داونلۆد کرد ئەمەش بە گوێرەی پڕۆگرامەکانی بەکار هێنانی ئیمێڵ دەگۆڕێت، زۆر پێویستە ئاگاداری ئەوە بن. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە کاتی کەمیان هەیە ککە لە ئۆنلاین بن و دەیانەوێ ئیمێڵەکان داونلۆد بکەن و دواتر بیانخوێننەوە. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆپیەکی هەموو ئیمێڵەکانیان لە سەر کۆمپیوتەرەکەیان هەبێت ئەگەر بە نیازی ئەوە بن کە ئیمێڵەکەیان دابخەن و بیسڕنەوە.
  11. زۆر بە خۆشحاڵیەوە ئێستا سی جی کورد ئامادەیە دۆمەینی IQ کە تایبەتە بە عێراق دابین بکات بۆ بەکارهێنەران لە کوردستان و عێراق دا. لە گەڵ سی جی کورد هەمیشە کەمترین نرختان دەخرێتە بەردەست. ئێستا دۆمەینی .iq لە سی جی کورد تەنها بە ١٩٩$ ە بۆ یەک ساڵ.
  12. دەتوانی ئەپی GMail بە هەمان شێوە لە سەر IOS یش دابەزێنی و هەمان فێرکاری بە کار بهێنی.
  13. یەکێک لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی ئیمێڵی تایبەتی ماڵپەڕەکەت ئەوەیە کە دەتوانی بیبەستیتەوە بۆ سۆفتوێرێکی دەرەکیەوە و لە ڕێیەوە ئیمێڵەکانت ڕێك بخەی. لەم بابەتە دا باسی چۆنێتی بەستنەوەی ئیمێڵەکەت دەکەین بە ئەپی Gmail کە لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید دا بەردەستە. پێش ئەوەی دەست بکەین بە بابەتەکە پێویستە هەندێك زانیاریتان بدەینێ لە سەر ئەو زاراوانە یان بەشانەی کە باکاریان دەهێنین و پێویستتن بۆ ئەم کردارە. بۆ بەستنەوەی هەر ئیمێڵێک بە Client ێكی دەرەکیەوە پێویستت بەم شتانە دەبێت و داوات لێ دەکرێت: شێوازی بەستنەوە (IMAP یان POP3) سێرڤەری ئیمێڵی هاتوو واتە Incoming mail Server سێرڤەری ئیمێڵی ڕۆیشتوو واتە Outgoing mail server پۆرت Port واتە تنێڵی پەیوەندی Client بە Mail Server ەوە بڕوانامەی پاراستن Security Certificate ئیمێڵ: واتە ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ بە کاری بهێنی ناوی بەکارهێن یان User Name وشەی نهێنی Password کە ئەمەش وشەی نهێنی ئیمێڵەکەت بە گشتی بۆ بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە هەر سۆفتوێرێکەوە بە دوو شێواز دەکرێت کە بریتین لە شێوازی پارێزراو و شێوازی ئاسایی. بۆ بەکارهێنانی شێوازی پارێزراو پێویستت بە SSL Certificate دەبێت کە ئەمەش لە لایەن هۆست کوردەوە بۆ گشت بەشداربوەکانمان دابین کراوە. بەشی یەکەم: کار کردن لە سی پانێڵ بۆ ئەوەی دەست بەم کردارە بکەی سەرەتا پێویستە زانیاریەکان وەرگری ئەگەر لە یادت نەبوو، ئەویش بە چوونە سەر Cpanel ەکەت و پاشان بچۆرە سەر Email Accounts لەوێشەوە ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ دیاری بکە و بچۆرە سەر Connect Devices. پەڕەی ڕێکخستنی هەژمارەکان: دواتر پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە هەموو زانیاریەکانی تایبەت بە بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە سۆفتوێرە دەرەکیەکان لە خۆ دەگرێت، بە دوو شێواز هەر وەك لە سەرەتا دا باسمان کرد (شێوازی پارێزراو و شێوازی ئاسایی)، ئێمە پێمان باشە شێوازی پارێزراو بەکار بهێنرێت ئەگەر SSL Certificate بەردەست بوو. لە بەشی "Mail Client Manual Settings" دا هەموو وردەکاریەکان بێچگە لە وشەی نهێنی دەتوانی بە دەست بخەی بەم شێوەیەی خوارەوە. بۆکسە شینەکە زانیاری بەستنەوەی پارێزراو لە خۆ دەگرێت و بۆکسە زەردەکەش زانیاری بەستنەوەی ئاسایی. بەشی دووەم: کارکردن لە مۆبایل دا سەرەتا لە مۆبایلەکەت دا ئەپی Gmail ىکەرەوە و بچۆرە سەر Settings و پاشان بچؤرە سەر Add Account. لە پەڕەی Setup Email دا Other هەڵبژێرە و لە پەڕەی دواتر دا لە بەشی Add your email address دا ئیمێڵەکەت بنوسە " ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ بیبەستیتەوە بە مۆبایلەکەتەوە". لە پەڕەی دواتر دا دوو بژاردە دێتە بەردەمت کە ئایا دەتەوێ بۆ IMAP یان POP3 ئیمێڵەکەت ببەستیتەوە، ئەگەر شارەزاییت نیە لەو دوو پڕۆتۆکۆلە دا وا باشترە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە جیاوازی نێوان IMAP و POP3 ئێمە پێمان باشە IMAP هەڵبژێری و بۆ ئەم فێرکاریە IMAP بەکار دەهێنین و لە پەڕەی دواتە دا پێویستە وشەی نهێنی ئیمێڵەکەت بنوسی. دوای ئەوەی ئەو قۆناغانەی سەرەوەت جێبەجێ کرد، ئێستا پێویستە Mail Server ەکان دابنێیت. ئێستا پەڕەیەکمان بۆ دەکرێتەوە کە داوای نوسینی incoming mail server دەکات لە بەشی server دا، خۆی بە شێوەی default مەیڵ سێرڤەرێك دادەنێت ئەگەر وەکو ئەوەی تۆ نەبوو بیگۆڕە. بە شێوەی ئاسایی لە هۆست کورد دا mail server بریتیە لە دۆمەینەکەت لە گەڵ پێشگری mail واتە mail.yourdomain.com کە yourdomain.com بریتیە لە دۆمەینەکەت و پێویستە دۆمەینەکەت لە جیاتی دابنێی. دوای ئەوە سێرڤەر ئمێڵی هاتومان دانا "incoming mail server" کلیك لە سەر Next بکە ڕاستەوخۆ پەڕەی Outgoing Mail Server دەکرێتەوە کە هەندێك جار بە SMTP Server یش ناوی دەهێنرێت. ئەمیش بە هەمان شێوەی پێشوو بریتیە لە دۆمەینەکەت لە گەڵ پێشگری mail واتە mail.yourdomain.com، لە بەشی SMTP Server دا دایبنێ و کلیك لە سەر Next بکە. دوای ئەوەی کە ئەم کردارانەت ئەنجام دا، ئەگەر کردارەکەت سەرکەوتوو بێت ئەوا ڕاستەوخۆ پەڕەی Account Options دەکرێتەوە کە داوات لێ دەکات Sync Frequency دیاری بکەیت واتە چەند خولەك جارێك داتاکان Sync بکات لە گەڵ سێرڤەر و داتا تازەکانت بۆ بهێنێت. بە شێوەی Default هەموو ١٥ خولەك جارێك دیاری کراوە. ئێستا هەژماری ئیمێڵەکەت بە سەرکەوتویی بەسترایەوە بە ئەپی Gmail ی مۆبایلەکەتەوە و لە ڕیزی هەژمارەکاندا دەردەکەوێت. هەر سەرنجێکتان هەبوو دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن
  14. IMAP چیە؟ IMAP کورتکراوەی "Internet Message Access Protocol"ە کە ڕێگەت پێدەدات ئیمەیلەکان بخوێنیتەوە هەروەك چۆن لە سێرڤەری بنەڕەت دەردەکەون. هەر گۆڕانکاریەک کە دەیکەیت وەك (سڕینەوە، وەڵامدانەوە، فۆروۆرد کردن یان گواستنەوە) ئەوا دەبینرێت لەلایەن هەر کەسێکی ترەوە چوبێتە ناو وێب مەیڵەوە Webmail یان IMAP بەکار بهێنێت، واتە تۆ کار لە سەر ئیمێڵە بنەڕەتیەکانی سێرڤەرەکە دەکەیت. ئەمە چارەسەری تەواوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئامێرەکانی مۆبایل بە کار بهێنن، وەک تەلەفۆن یان تابلێت، چونکە ڕێگە دەدات چەند کەسێك هەمان هەژماری ئیمێڵ بە کار بهێنن لە چەند شوێنێکی جیاوە و لە چەند ئامێرێکی جیاوازەوە و کۆنتڕۆڵی ئیمێڵە بنەڕەتیەکان بکەن. هەروەها ئەمە گونجاوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ هەمیشە ئاگایان لە چالاکی ئیمێڵەکەیان بێت وەك ئیمێڵی هاتوو و ڕۆیشتوو و فۆڵدەرەکانی ئیمێڵ کە لە سەر سێرڤەر دروست کراون. بە گوێرەی شێوازی ئەو سۆفتوێرەی کە بەکاری دەهێنیت دەتوانرێت وا بکرێت کە کۆپیەکی ئیمێڵەکان لە سەر ئامێرەکەت پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەی Offline بیانبینیت. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی ئیمێڵەکەیان بکەن لە چەند ئامێرێکەوە. POP3 چیە؟ پڕۆتۆکۆلی POP3 ڕێگەت پێ دەدات کە کۆپیەك لە ئیمێڵەکانت داونلۆد بکەیتە ناو ئامێرەەکەت یان کۆمپیوتەرەکەتەوە. هەر گۆڕانکاریەك کە ئەنجامی دەدەی لە ئیمێڵەکانت دا بۆ ککەسانی تر یان لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت کە ئەو ئیمێڵەی تێدا بەکار دەهێنی، لە بەر ئەوەی تۆ تەنها کار لە گەڵ وەشانە کۆپی کراوەکان دا دەکەیت و بە هیچ شێوەیەك گۆڕانکاریەکان ناگوازرێتەوە بۆ فایلە بنەڕەتیەکانی سیستمەکە. ئەو نامانەی کە دەیاننێری یان دەیانسڕیتەوە یان دەیانگوازیتەوە تەنها لەو ئامێرە دا دەردەکەوێت کە کارەکەت لە سەر ئەنجام داوە و لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت ئەگەر چی بە هەمان ئیمێڵیش چوبیتە ناوەوە و webmail یش لە ناویاندا. ئەم بژاردەیە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ نوسخەیەکی باکئەپی ئیمێڵەکانیان هەبێت لە سەر ئامێرەکەیان و بەو شێوەیەش ئیمێڵ و فایلە بنەڕەتیەکە بە دەستکاری نەکراوی لە سێرڤەرەکەدا دامێننەوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە هەندێك پڕۆگرام بژاردەی ئەوەی هەیە کە ئیمێڵەکانی سێرڤەرەکە بسڕێتەوە دوای ئەوەی کە کۆپیەکی ئیمێڵەکانی داونلۆد کرد ئەمەش بە گوێرەی پڕۆگرامەکانی بەکار هێنانی ئیمێڵ دەگۆڕێت، زۆر پێویستە ئاگاداری ئەوە بن. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە کاتی کەمیان هەیە ککە لە ئۆنلاین بن و دەیانەوێ ئیمێڵەکان داونلۆد بکەن و دواتر بیانخوێننەوە. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆپیەکی هەموو ئیمێڵەکانیان لە سەر کۆمپیوتەرەکەیان هەبێت ئەگەر بە نیازی ئەوە بن کە ئیمێڵەکەیان دابخەن و بیسڕنەوە.
  15. IMAP چیە؟ واتە تۆ کار لە سەر ئیمێڵە بنەڕەتیەکانی سێرڤەرەکە دەکەیت. ئەمە چارەسەری تەواوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئامێرەکانی مۆبایل بە کار بهێنن، وەک تەلەفۆن یان تابلێت، چونکە ڕێگە دەدات چەند کەسێك هەمان هەژماری ئیمێڵ بە کار بهێنن لە چەند شوێنێکی جیاوە و لە چەند ئامێرێکی جیاوازەوە و کۆنتڕۆڵی ئیمێڵە بنەڕەتیەکان بکەن. هەروەها ئەمە گونجاوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ هەمیشە ئاگایان لە چالاکی ئیمێڵەکەیان بێت وەك ئیمێڵی هاتوو و ڕۆیشتوو و فۆڵدەرەکانی ئیمێڵ کە لە سەر سێرڤەر دروست کراون. بە گوێرەی شێوازی ئەو سۆفتوێرەی کە بەکاری دەهێنیت دەتوانرێت وا بکرێت کە کۆپیەکی ئیمێڵەکان لە سەر ئامێرەکەت پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەی Offline بیانبینیت. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی ئیمێڵەکەیان بکەن لە چەند ئامێرێکەوە. POP3 چیە؟ پڕۆتۆکۆلی POP3 ڕێگەت پێ دەدات کە کۆپیەك لە ئیمێڵەکانت داونلۆد بکەیتە ناو ئامێرەەکەت یان کۆمپیوتەرەکەتەوە. هەر گۆڕانکاریەك کە ئەنجامی دەدەی لە ئیمێڵەکانت دا بۆ ککەسانی تر یان لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت کە ئەو ئیمێڵەی تێدا بەکار دەهێنی، لە بەر ئەوەی تۆ تەنها کار لە گەڵ وەشانە کۆپی کراوەکان دا دەکەیت و بە هیچ شێوەیەك گۆڕانکاریەکان ناگوازرێتەوە بۆ فایلە بنەڕەتیەکانی سیستمەکە. ئەو نامانەی کە دەیاننێری یان دەیانسڕیتەوە یان دەیانگوازیتەوە تەنها لەو ئامێرە دا دەردەکەوێت کە کارەکەت لە سەر ئەنجام داوە و لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت ئەگەر چی بە هەمان ئیمێڵیش چوبیتە ناوەوە و webmail یش لە ناویاندا. ئەم بژاردەیە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ نوسخەیەکی باکئەپی ئیمێڵەکانیان هەبێت لە سەر ئامێرەکەیان و بەو شێوەیەش ئیمێڵ و فایلە بنەڕەتیەکە بە دەستکاری نەکراوی لە سێرڤەرەکەدا دامێننەوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە هەندێك پڕۆگرام بژاردەی ئەوەی هەیە کە ئیمێڵەکانی سێرڤەرەکە بسڕێتەوە دوای ئەوەی کە کۆپیەکی ئیمێڵەکانی داونلۆد کرد ئەمەش بە گوێرەی پڕۆگرامەکانی بەکار هێنانی ئیمێڵ دەگۆڕێت، زۆر پێویستە ئاگاداری ئەوە بن. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە کاتی کەمیان هەیە ککە لە ئۆنلاین بن و دەیانەوێ ئیمێڵەکان داونلۆد بکەن و دواتر بیانخوێننەوە. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆپیەکی هەموو ئیمێڵەکانیان لە سەر کۆمپیوتەرەکەیان هەبێت ئەگەر بە نیازی ئەوە بن کە ئیمێڵەکەیان دابخەن و بیسڕنەوە.
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...