Jump to content

سی پانێڵ cPanel یان پلێسك Plesk


خەڵات

1702 جار بینراوە

 بڵاوکردنەوە

 

Plesk یان cPanel ؟

کۆمپانیای هۆست کورد بە شێوەی گشتی پشت دەبەستێت بە هەر دوو پانێڵی cPanel و Plesk. و هەر دوو پانێڵەکە بەردەستە بۆ بەشدار بووان، کە بێ گومان ئەم دوو پانێڵە لە هەموو پانێڵەکانی تر بەناوبانگ ترن و نرخیشیان گرانترە بە بەراورد بەوانی تر. لەم بابەتە دا بە شێوەی گشتی باسی هەر دوو پانێڵەکە دەکەین لە ڕووی بەکارهێنان و ئەو تایبەتمەندیانەی کە ئەو دوو پانێڵە هەیانە.

 

گونجاندنی لە گەڵ ئۆپەرەیتینگ سیستمەکاندا

cPanel لە بنەڕەتدا بۆ کارکردن لەسەر سێرڤەرەکانی لینوکس پەرەی پێدراوە، و لە ئێستادا گونجاوە و کار دەکات لە سەر سیستمەکانی RedHat Linux و  Cloud Linux و CentOS. پانێڵی cPanel لە ئێستادا کار ناکات لە سەر سێرڤەرەکانی ویندۆز Windows واتە ناگونجێت لە گەڵیدا.

لە لایەکی ترەوە پلێسک لە بنەڕەتدا بۆ بەکارهێنان لە سەر سیستەمەکانی ویندۆز Windows دا پەرەی پێدراوە، بەڵام لە ئێستا دا دەتوانرێت لە سەر هەندێك لە سیستمەکانی لینوکس ئۆ ئێس ی وەک ئوبونتو Ubuntu و دێبیان Debian و سێنت ئۆس CentOS و کلاود لینکوکس CloudLinux و ڕێد هات RedHat Linux بەکار بهێنرێت.

 

ڕووکار Interface

هەر دوو پانێڵەکە cPanel و Plesk ڕووکارێکی سادە و دۆزراوە پێشکەشی بەکارهێنەران دەکەن کە پێك دەێت لە گروپ کردن و لیست کردن.
Plesk لیستی سەرەکی لەلای چەپی هەیە Navigation Bar، کاتێك کلیك لە سەر مینیوەکە دەکرێت ناوەڕۆکی مینیەوە لە لای چەپ بە شێوەی لیستێك دەردەکەوێت. بەڵام cPanel ڕووکارەکەی بە شێوەی گروپ ڕێکخراوە واتە دابەش کراوە بۆ چەند گروپێك بە پێی تایبەتمەندیەکانی کردارەکان، هەروەها لیستی لاتەنیشت Navigation Bar ی نیە.
لە cPanel دا بەکارهێنەر دەتوانێت تا ڕادەیەك گۆڕانکاری لە ڕووکارەکەیدا بکات و ڕووکارەکەی ڕێکبخات، بەو بژاردانەی کە cPanel بۆی دیاری کردوە.

 

تایبەتمەندی و ئامێرەکان

هەر دوو پانێڵەکە چەند ئامێر و تایبەتمەندیەکیان لە گەڵدایە کە لە ڕێیانەوە دەتوانی هۆستەکەت ڕێکبخەی و هەژمارەکان کۆنتڕۆڵ بکەی، هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی تایبەت بە ڕێکخستن و پەرەپێدانی ئەو سێرڤەرەی کاری لە سەر دەکەی، کە لە خوارەوە گرنگترینیانمان دیاری کردوە:

  • ڕێکخستنی فایلەکان File Management
  • دامەزراندنی ئەپ لە سەر هۆستەکەت Application Installation
  • ڕێکخستنی داتابەیسەکان Database Management
  • ڕێکخستنی هەژمارەکانی FTP
  • ڕێکخستن و کۆنفیگەر کردنی DNS
  • ڕێکخستنی هەژمارەکانی Email
  • تۆماری سێرڤەر Server Log
  • چاودێری سەرچاوەکان Resource Mentoring
  • تایبەتمەندی Analytics

لە ڕێی هەردوو پانێڵەکەوە لە هۆست کورد دەتوانیت چەندین ئەپی ئامادەو وەك وۆردپرێس و جوملە و OpenCart و ... دابەزێنیتە سەر هۆستەکەت.

 

تایبەتمەنی SSL لە ڕێی AutoSSL و LetsEncrypt

کاتێك cPanel بە کار دەهێنی دەتوانرێت هەموو ماڵپەڕەکانت لە ڕێی AutoSSL ەوە بپارێزرێت و SSL ی بۆ دابین بکرێت، بەڵام ئەگەر هات و Plesk ت بە کار هێنا ئەوا LetsEncrypt بە کار دەهێنرێت وەك پرۆڤایدەری SSL ی بێبەرامبەر.
هۆست کورد دەتوانێت SSL لە ڕێی SIteLock ەوە دابین بکات بۆ دامەزراوە و ماڵپەڕە گەورەکان بۆ هەر دوو پانێڵەکە بەڵام بێ بەرامبەر نیە.

 

دەرەنجام

سی پانێڵ cPanel و پلێسك Plesk هەر دوکیان دوو پانێڵی زۆر بەهێزن بۆ بواری وێب هۆستێنگ لەم سەردەمە دا، هەڵبژاردنیش دەکەوێتە سەر خۆت کە ئایا بە کامیان ڕاهاتویت یان کامیانت بە لاوە گونجاوترە، هەڵبەت ئەگەر سێرڤەری ویندۆز بە کار بهێنی ئەوا ناتوانی cPanel بەکار بهێنی و بە ناچاری دەبێت Plesk بە کار بهێنی.
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە لە سەر ئەم بابەتە تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە. دەتوانی پاکێجەکانی هۆستی ویندۆز لێرەوە ببینی کە Plesk یان لە سەر دابەزێنراوە، هەروەها دەتوانی پاکێجەکانی هۆستی لینوکس ببینی کە cPanel یان لە سەر دابەزێنراوە.

 

 

 بڵاوکردنەوە

0 تێبینی


Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...