Jump to content

بۆ کلاودی ئەمازۆن باشترینە؟


خەڵات

5999 جار بینراوە

 بڵاوکردنەوە

کلاود سێرڤس چیە؟

هەر وەك بە ناوەکەیدا دیارە، کلاود سێرڤێس بە گشتی بریتیە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ئای تی و هۆستینگ و نێتوێرکینگ بە شێوەی کلاود، بە شێوەیەك کە هەموو کەس دەتوانێت کۆنتڕۆلی هەموو بەش و هاردوێرەکانی خزمەتگوزاریەکە بکات بە شێوەی ئۆنلاین، ئەمەش وا دەکات کە تواناییەکی لە ڕادە بەدەر بدات بە بەکارهێنەران لە جیهانی ئای تی و نێتوێرکینگ دا.
بە نمونە ئەگەر بتەوێت کۆمپیوتەرێكی سێرڤەر دابنێیت بۆ کۆمپانیاکەت یان کارەکەت ئەوا پێویستت بە کۆمپیوتەرێکی بەهێز و ئینفراستراکچەری نێتوێرک و سیکیوریتی و ئینتەرنێت گەیتوەی و ستاتیك ئای پی و کارەبای بەردەوام و فێنك کردنەوەی بەردەوام و چەندین شتی تر دەبێت کە ئەمانە زۆر قورسە بۆ جێبەجێ کردن، بەڵام لە ڕێی خزمەتگوزاری کلاودەوە هەموو ئەمانەت بە ئاسانترین ڕێگا بۆ فەراهەم دەکات.

 

خزمەتگوزاری وێبی ئەمازۆن Amazaon Web Service چیە؟

کۆمپانیای ئەمازۆن وێب گەورەترین کۆمپانیای بواری خزمەتگوزاری ئای تی و کلاود سێرڤسە لە هەموو جیهان دا، بەو پێیەی کە زۆربەی جیهانی تەنیوە و زۆرێك لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری ئای تی خزمەتگوزاریەکانی AWS بە کار دەهێنن، لەوانە Netflix و Twitch و فەیسبوک و BBC و Adobe و Twitter و چەندین کۆمپانیای زەبەلاحی تر.

 

ڕکابەرەکانی ئەمازۆن وێب کێن؟

بێگومان لە جیهاندا هەمیشە ڕکابەری لە هەموو بوارەکاندا هەیە و چەندین کۆمپانیا لە ئێستا ڕکابەری ئەمازۆن دەکەن لەو بوارەدا لەوانە:

  • کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە: Microsoft Azure 
  • کۆمپانیای گوگڵ بە: Google Cloud Service
  • کۆمپانیای عەلی باب بە : Alibaba Cloud
  • کۆمپانیای ئۆراکڵ بە: Oracle Infrastructure Cloud
  • کۆمپانیای IBM بە: IBM Public cloud

 

بۆ ئەمازۆن کلاود باشترینە؟

کە دێینە سەر باسی باشتری کلاود سێرڤس چەند خاڵێکی هەیە کە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت لەوانە:

  • ژمارەی داتاسێنتەرەکان: ئەمازۆن وێب زۆرترین داتاسێنتەری هەیە کە لە هەموو جیهاند بڵاو بونەتەوە و بەردەوام داتاسێنتەری نوێ دروست دەکرێت ئەمەش وادەکات بە خێراترین کات ببەسترێیتەوە بە نزیکترین داتاسێنتەر لێتەوە.
  • نرخ: بە بەراورد بە کلاودسێرڤسەکانی تر نرخی ئەمازۆن کلاود لە هەمویان گونجاوترە.
  • خزمەتگوزاری S3: یەکێک لە هەرە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی ئەمازۆن وێب بریتیە لە S3 کە زۆر بەهێزترە لە ستۆریج سێرڤسی کلاودەلانی تر بە نمونە "Azure Storage-Blobs" ئەمەش وا دەکات دڵنیای زیاتر بداتە بەکارهێنەرانی.
 بڵاوکردنەوە

0 تێبینی


Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...