Jump to content
  • گرەنتی ٣٠ ڕۆژ چیە؟

       (0 بۆچوون)

    خەڵات
     بڵاوکردنەوە

    لە پێناوی ڕەزامەندی بەشدار بوانمان دا کۆمپانیای هۆستکورد ئۆفەرێکی تازەی داناوە ئەویش بریتیە لە گرەنتی ٣٠ ڕۆژ، بۆ هەموو بەرهەمەکانی هۆست و خزمەتگوزاری سێرڤەر و دۆمەین. ئەویش بریتیە لە گێڕانەوەی پارە بۆ کڕیار ئەگەر بێت و بەشدار بوو پێش ٣٠ ڕۆژ خزمەتگوزاریەکەی ڕەفز کرد یان پاشگەز بۆوە.

    ئایا ئەمە دۆمەینیش دەگرێتەوە؟
    بەڵێ بە دڵنیاییەوە دۆمەینیش دەگرێتەوە بەڵام دوای ئەوەی پارەکەی وەرگرتەوە ناتوانرێت چیتر کۆنتڕۆڵی دۆمەینەکەی بکات و دۆمەینەکە دەبێتە موڵکی کۆمپانیا تا ئەو وادەیەی بە سەر دەچێت.

     

    ئایا ئەمە ئیشتراکی ١ مانگیش دەگرێتەوە؟
    نەخێر، ئەگەر بێت و کەسێك بەشداریەکی ١ مانگی کرد لە خزمەتگوزاریەکاندا ئەوا ناتوانێت داوای گێڕانەوەی پارە بکات، لە بەر ئەوەی ماوەی خزمەتگوزاریەکەی تەنها ١ مانگە و بە کڕینی تەواو هەژمار دەکرێت.


    چۆن دەتوانم پارەکە وەرگرمەوە؟
    پێویستە سەرەتا لە پانێڵی بەشداربوانەوە داوای داخستنی خزمەتگوزاری بکەی و دواتر لە ڕێی تکتێکەوە داوای گێڕانەوەی پارەکەت بکەی، ئەگەر پارەکە بە CreditCard درابوو ئەوا دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەی کە ئەمەش لە بانکێكەوە بۆ بانکێکی تر ماوەکەی جیاوازە، هەروەها دەتوانێت بە شێوەی کاشیش وەریگرێتەوە. ئەگەر پارەکەی بە شێوەی کاش دابوو ئەوا پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگرێتەوە و ئەگەریش لە ڕێی ئاسیا حەواڵەوە درابوو ئەوا پارەکە دەگەڕێتەوە سەر هەژمارەکەی * لە ئاسیا حەواڵە.

    */ ئاسیا حەواڵە باجی خۆی هەیە بۆ هەر ئاڵوگۆڕێکی پارە.

     بڵاوکردنەوە


    بۆچوونی ئەندامان

    هیچ پێداچونەوەك نیە تا نیشان بدرێت.


×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...