Jump to content
  • بنکەی زانیاری

    بنکەی زانیاری هۆس کورد
    خەڵات

    بەکارهێنانی پۆرتاڵی WebMail

    لە لایەن خەڵات، لە سیستمی ئیمێڵ دا,

    یەکێکی تر لە خزمەتگوزاریە ناوازەکانی هۆستکورد بریتیە لە پۆرتاڵی وێب مەیڵ، بە شێوەیەك کە کڕیارانی هۆستی لینوکس دەتوانن سودمەند بن لێی. کار کردنی ئەم پۆرتاڵە بە شێوەیەکە کە دەتوانی وەک مەیڵ سیرڤسێکی ئۆنلاین بە کاری بهێنی هەر وەك هۆتمەیڵ و یاهوو و ... چەندینی تر بە بێ بەکارهێنانی Client Software.
    سەرەتا بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریە پێویستە بچیتە سەر سەب دۆماینی webmail.yourdomain.com کە yourdomain.com بریتیە لە دۆمەینەکەت واتە (پێشگری webmail پاشان . پاشان دۆمەینەکەت)، یان yourdomain.com/webmail واتە پاشگری webmail دەخەیتە سەر دۆمەینەکەت. بەڵام باشترە بە شێوەی SubDomain بە کاری بهێنیت.

    ڕاستەوخۆ پانێڵەکە دەکرێتەوە و داوای نوسینی ئیمێڵ و وشەی نهێنی دەکات. بیاننوسە و پاشان کلیك لە سەر "Log in" بکە.

    پاشان دیالۆگی دەستپێکی پۆرتاڵ دەکرێتەوە کە داوات لێ دەکات یەکێك لە پۆرتاڵەکان هەڵبژێری. (هۆست کورد دوو پۆرتاڵ بە کار دەهێنێت کە یەکێکیان RoundCube ەو ئەوی تریان Horde یە)، Round Cube یەکێکە لە ئەپە بەهێزەکانی ڕێکخستنی ئیمێڵ پێمان باشە RoundCube هەڵبژێری بە کلیك کردن لە سەری یان کلیك کردن لە سەر دوگمەی Open.
    ئەگەر ویستت چی تر ئەم دیالۆگی ددەستپێکە نیشان نەدات و ڕاستەوخۆ بچێتە ناو ئیمێڵەکەتەوە ئەوا چێك بۆکسی "Open my inbox when I log in" چالاك بکە.

     
    ڕاستەوخۆ دوای کلیک کردن لە سەر Round Cube یان Horde ئینبۆکسەکەت دەکرێتەوە، کە شێوازێکی مۆدێرنی هەیە و زۆر تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت و دەتوانی ئیمێڵەکانتی لە ڕێیەوە ڕێك بخەی.

     

    خەڵات
    یەکێک لە تایبەتمەندیە هەرە گرنگەکانی ئیمێڵی تایبەتی ماڵپەڕەکەت ئەوەیە کە دەتوانی بیبەستیتەوە بۆ سۆفتوێرێکی دەرەکیەوە و لە ڕێیەوە ئیمێڵەکانت ڕێك بخەی. لەم بابەتە دا باسی چۆنێتی بەستنەوەی ئیمێڵەکەت دەکەین بە ئەپی Gmail کە لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید دا بەردەستە.
    پێش ئەوەی دەست بکەین بە بابەتەکە پێویستە هەندێك زانیاریتان بدەینێ لە سەر ئەو زاراوانە یان بەشانەی کە باکاریان دەهێنین و پێویستتن بۆ ئەم کردارە.
    بۆ بەستنەوەی هەر ئیمێڵێک بە Client ێكی دەرەکیەوە پێویستت بەم شتانە دەبێت و داوات لێ دەکرێت:
    شێوازی بەستنەوە (IMAP یان POP3) سێرڤەری ئیمێڵی هاتوو واتە Incoming mail Server سێرڤەری ئیمێڵی ڕۆیشتوو واتە Outgoing mail server پۆرت Port واتە تنێڵی پەیوەندی Client بە Mail Server ەوە بڕوانامەی پاراستن Security Certificate ئیمێڵ: واتە ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ بە کاری بهێنی ناوی بەکارهێن یان User Name وشەی نهێنی Password کە ئەمەش وشەی نهێنی ئیمێڵەکەت بە گشتی بۆ بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە هەر سۆفتوێرێکەوە بە دوو شێواز دەکرێت کە بریتین لە شێوازی پارێزراو و شێوازی ئاسایی. بۆ بەکارهێنانی شێوازی پارێزراو پێویستت بە SSL Certificate دەبێت کە ئەمەش لە لایەن هۆست کوردەوە بۆ گشت بەشداربوەکانمان دابین کراوە.
     
    بەشی یەکەم: کار کردن لە سی پانێڵ
    بۆ ئەوەی دەست بەم کردارە بکەی سەرەتا پێویستە زانیاریەکان وەرگری ئەگەر لە یادت نەبوو، ئەویش بە چوونە سەر Cpanel ەکەت و پاشان بچۆرە سەر Email Accounts لەوێشەوە ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ دیاری بکە و بچۆرە سەر Connect Devices.

    پەڕەی ڕێکخستنی هەژمارەکان:

     
    دواتر پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە هەموو زانیاریەکانی تایبەت بە بەستنەوەی ئیمێڵەکەت بە سۆفتوێرە دەرەکیەکان لە خۆ دەگرێت، بە دوو شێواز هەر وەك لە سەرەتا دا باسمان کرد (شێوازی پارێزراو و شێوازی ئاسایی)، ئێمە پێمان باشە شێوازی پارێزراو بەکار بهێنرێت ئەگەر SSL Certificate بەردەست بوو. لە بەشی "Mail Client Manual Settings" دا هەموو وردەکاریەکان بێچگە لە وشەی نهێنی دەتوانی بە دەست بخەی بەم شێوەیەی خوارەوە.
    بۆکسە شینەکە زانیاری بەستنەوەی پارێزراو لە خۆ دەگرێت و بۆکسە زەردەکەش زانیاری بەستنەوەی ئاسایی.

     
    بەشی دووەم: کارکردن لە مۆبایل دا
    سەرەتا لە مۆبایلەکەت دا ئەپی Gmail ىکەرەوە و بچۆرە سەر Settings و پاشان بچؤرە سەر Add Account.

     
    لە پەڕەی Setup Email دا Other هەڵبژێرە و لە پەڕەی دواتر دا لە بەشی Add your email address دا ئیمێڵەکەت بنوسە " ئەو ئیمێڵەی کە دەتەوێ بیبەستیتەوە بە مۆبایلەکەتەوە".

     
    لە پەڕەی دواتر دا دوو بژاردە دێتە بەردەمت کە ئایا دەتەوێ بۆ IMAP یان POP3 ئیمێڵەکەت ببەستیتەوە، ئەگەر شارەزاییت نیە لەو دوو پڕۆتۆکۆلە دا وا باشترە ئەم بابەتە بخوێنیتەوە
    جیاوازی نێوان IMAP و POP3
    ئێمە پێمان باشە IMAP هەڵبژێری و بۆ ئەم فێرکاریە IMAP بەکار دەهێنین و لە پەڕەی دواتە دا پێویستە وشەی نهێنی ئیمێڵەکەت بنوسی.

     
    دوای ئەوەی ئەو قۆناغانەی سەرەوەت جێبەجێ کرد، ئێستا پێویستە Mail Server ەکان دابنێیت. 
    ئێستا پەڕەیەکمان بۆ دەکرێتەوە کە داوای نوسینی incoming mail server دەکات لە بەشی server دا، خۆی بە شێوەی default مەیڵ سێرڤەرێك دادەنێت ئەگەر وەکو ئەوەی تۆ نەبوو بیگۆڕە.
    بە شێوەی ئاسایی لە هۆست کورد دا mail server بریتیە لە دۆمەینەکەت لە گەڵ پێشگری mail واتە mail.yourdomain.com کە yourdomain.com بریتیە لە دۆمەینەکەت و پێویستە دۆمەینەکەت لە جیاتی دابنێی.
    دوای ئەوە سێرڤەر ئمێڵی هاتومان دانا "incoming mail server" کلیك لە سەر Next بکە ڕاستەوخۆ پەڕەی Outgoing Mail Server دەکرێتەوە کە هەندێك جار بە SMTP Server یش ناوی دەهێنرێت. ئەمیش بە هەمان شێوەی پێشوو بریتیە لە دۆمەینەکەت لە گەڵ پێشگری mail واتە mail.yourdomain.com، لە بەشی SMTP Server دا دایبنێ و کلیك لە سەر Next بکە.

     
    دوای ئەوەی کە ئەم کردارانەت ئەنجام دا، ئەگەر کردارەکەت سەرکەوتوو بێت ئەوا ڕاستەوخۆ پەڕەی Account Options دەکرێتەوە کە داوات لێ دەکات Sync Frequency دیاری بکەیت واتە چەند خولەك جارێك داتاکان Sync بکات لە گەڵ سێرڤەر و داتا تازەکانت بۆ بهێنێت. بە شێوەی Default هەموو ١٥ خولەك جارێك دیاری کراوە.
    ئێستا هەژماری ئیمێڵەکەت بە سەرکەوتویی بەسترایەوە بە ئەپی Gmail ی مۆبایلەکەتەوە و لە ڕیزی هەژمارەکاندا دەردەکەوێت.

     
    هەر سەرنجێکتان هەبوو دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن
     

    خەڵات

    جیاوازی نێوان POP3 و IMAP چیە؟

    لە لایەن خەڵات، لە سیستمی ئیمێڵ دا,

    IMAP چیە؟
    IMAP کورتکراوەی "Internet Message Access Protocol"ە کە ڕێگەت پێدەدات ئیمەیلەکان بخوێنیتەوە هەروەك چۆن لە سێرڤەری بنەڕەت دەردەکەون. هەر گۆڕانکاریەک کە دەیکەیت وەك (سڕینەوە، وەڵامدانەوە، فۆروۆرد کردن یان گواستنەوە) ئەوا دەبینرێت لەلایەن هەر کەسێکی ترەوە چوبێتە ناو وێب مەیڵەوە Webmail یان IMAP بەکار بهێنێت، واتە تۆ کار لە سەر ئیمێڵە بنەڕەتیەکانی سێرڤەرەکە دەکەیت. ئەمە چارەسەری تەواوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئامێرەکانی مۆبایل بە کار بهێنن، وەک تەلەفۆن یان تابلێت، چونکە ڕێگە دەدات چەند کەسێك هەمان هەژماری ئیمێڵ بە کار بهێنن لە چەند شوێنێکی جیاوە و لە چەند ئامێرێکی جیاوازەوە و کۆنتڕۆڵی ئیمێڵە بنەڕەتیەکان بکەن. هەروەها ئەمە گونجاوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ هەمیشە ئاگایان لە چالاکی ئیمێڵەکەیان بێت وەك ئیمێڵی هاتوو و ڕۆیشتوو و فۆڵدەرەکانی ئیمێڵ کە لە سەر سێرڤەر دروست کراون. بە گوێرەی شێوازی ئەو سۆفتوێرەی کە بەکاری دەهێنیت دەتوانرێت وا بکرێت کە کۆپیەکی ئیمێڵەکان لە سەر ئامێرەکەت پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەی Offline بیانبینیت. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی ئیمێڵەکەیان بکەن لە چەند ئامێرێکەوە.
    POP3 چیە؟
    پڕۆتۆکۆلی POP3 ڕێگەت پێ دەدات کە کۆپیەك لە ئیمێڵەکانت داونلۆد بکەیتە ناو ئامێرەەکەت یان کۆمپیوتەرەکەتەوە. هەر گۆڕانکاریەك کە ئەنجامی دەدەی لە ئیمێڵەکانت دا بۆ ککەسانی تر یان لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت کە ئەو ئیمێڵەی تێدا بەکار دەهێنی، لە بەر ئەوەی تۆ تەنها کار لە گەڵ وەشانە کۆپی کراوەکان دا دەکەیت و بە هیچ شێوەیەك گۆڕانکاریەکان ناگوازرێتەوە بۆ فایلە بنەڕەتیەکانی سیستمەکە. ئەو نامانەی کە دەیاننێری یان دەیانسڕیتەوە یان دەیانگوازیتەوە تەنها لەو ئامێرە دا دەردەکەوێت کە کارەکەت لە سەر ئەنجام داوە و لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت ئەگەر چی بە هەمان ئیمێڵیش چوبیتە ناوەوە و webmail یش لە ناویاندا. ئەم بژاردەیە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ نوسخەیەکی باکئەپی ئیمێڵەکانیان هەبێت لە سەر ئامێرەکەیان و بەو شێوەیەش ئیمێڵ و فایلە بنەڕەتیەکە بە دەستکاری نەکراوی لە سێرڤەرەکەدا دامێننەوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە هەندێك پڕۆگرام بژاردەی ئەوەی هەیە کە ئیمێڵەکانی سێرڤەرەکە بسڕێتەوە دوای ئەوەی کە کۆپیەکی ئیمێڵەکانی داونلۆد کرد ئەمەش بە گوێرەی پڕۆگرامەکانی بەکار هێنانی ئیمێڵ دەگۆڕێت، زۆر پێویستە ئاگاداری ئەوە بن.
    ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە کاتی کەمیان هەیە ککە لە ئۆنلاین بن و دەیانەوێ ئیمێڵەکان داونلۆد بکەن و دواتر بیانخوێننەوە. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆپیەکی هەموو ئیمێڵەکانیان لە سەر کۆمپیوتەرەکەیان هەبێت ئەگەر بە نیازی ئەوە بن کە ئیمێڵەکەیان دابخەن و بیسڕنەوە.
     

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...