Jump to content

ستۆرەیجی SSD بۆ گشت سێرڤەرەکان بەکار دەهێنین


سەرمەد

1789 جار بینراوە

 بڵاوکردنەوە

ئێمە وەك کۆمپانیای هۆست کورد هەوڵ دەدەین باشترین ئینفراستراکچەر بەکار بهێنین لە سێرڤەرەکانمان دا و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی کڕیاڕ و بەشداربووە بەڕێزەکانمان بکەین.

یەکێك لە گرینگترینی ئەو هاردوێرانەی کە ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە خێرایی سێرڤەر و ماڵپەڕ بریتیە لەو ستۆرەیجەی کە بۆ هۆست کردنی ماڵپەڕەکە بە کار دەهێنرێت و فایلەکانی ماڵپەڕەکەی دەخرێتە سەر، هەر لە بەر ئەوەش هەستاوین بە دابین کردنی ستۆرەیجی SSD بۆ گشت سێرڤەرەکان و هەموو ماڵپەڕ و ئەپەکان لە سەر ئەو ستۆرەیجانە هۆست کراون.

 

ستۆرەیجی SSD چیە؟

SSD واتە Solid-State Drive نەوەیەکی نوێی هارد یان ستۆرەیجە کە لە کۆمپیوتەرەکاندا بەکار دەهێنرێت. SSD جێگرەوەی هاردە میکانیکیە کۆنەکانە کە پشتیان دەبەست بە شێوازی میکانیکی و دیسکی تایبەت بەڵام لە سیستمی SSD شێوازی چیپ یان Flash Storage بەکار دەهێنریت لە هەڵگرتنی داتاکاندا. کە ئەمەش وا دەکات زۆر خێراتر بێت لەوانەی پێشووتر. ئەمەش وا دەکات کۆمپیوتەرەکان خێراتر بن بە هۆی توانایی خێرا لە خوێندنەوەی داتاکاندا Read-Access.

 

ستۆرەیجی SSD ئاسایی و SSD سێرڤەر هەیە؟

بێگومان جیاوازی زۆر هەیە لە نێوانیاندا، ئەو SSD انەی کە لە سێرڤەرەکاندا بەکار دەهێنرێن لە لیڤڵی Enterprise ن و ئاستێکی بەرزیان هەیە لە transaction processing و virtualization و logging دا. 

یەکێکی تر لەو تایبەتمەندیانەی کە لە ستۆرەیجەکانی تایبەت بە سێرڤەر دا هەیە بریتیە لە تواناییەکی لە ڕادە بە دەری کار کردن واتە Workload بە شێوەیەك کە دەتوانێت ٢٤ کاتژمێر لە کاردا بێت بە بێ هیچ کێشەیەك. 

کۆمپانیای سامسۆنگ پێشەنگە لە ستۆرەیجی SSD تایبەت بە داتاسێنتەر و سێرڤەرەکاندا.

 

ئەو پاکێجە کامەیە کە لە سەر SSD ە:

هەموو پاکێجەکانی هۆستینگی هۆست کورد لە سەر ستۆرەیجی SSD دامەزراوە واتە هەموو پاکێجەکانی لینوکس و ویندۆز و وۆردپرێس و ... هتد. واتە پێویست بە هیچ پارەدانێکی تر ناکات بۆ ئەو مەبەستە.

 بڵاوکردنەوە

0 تێبینی


Recommended Comments

هیچ تێبینیەکی لێ نیە تا نیشان بدرێت

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...