Jump to content

سەرمەد

ستافی هۆست كورد
  • بەشداری

    2
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    1

سەرمەد بوو بە یەکەمی ڕۆژ لە 27 تشرینی یەکەم 2020

سەرمەد بابەتی زۆرترین لایک کراوی هەیە!

دەستکەوتەکانی سەرمەد

Newbie

Newbie (1/14)

1

ناوبانگ

1

وەڵامی بۆ پرسیارەکان

  1. ئێمە وەك کۆمپانیای هۆست کورد هەوڵ دەدەین باشترین ئینفراستراکچەر بەکار بهێنین لە سێرڤەرەکانمان دا و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی کڕیاڕ و بەشداربووە بەڕێزەکانمان بکەین. یەکێك لە گرینگترینی ئەو هاردوێرانەی کە ڕۆڵی گرینگیان هەیە لە خێرایی سێرڤەر و ماڵپەڕ بریتیە لەو ستۆرەیجەی کە بۆ هۆست کردنی ماڵپەڕەکە بە کار دەهێنرێت و فایلەکانی ماڵپەڕەکەی دەخرێتە سەر، هەر لە بەر ئەوەش هەستاوین بە دابین کردنی ستۆرەیجی SSD بۆ گشت سێرڤەرەکان و هەموو ماڵپەڕ و ئەپەکان لە سەر ئەو ستۆرەیجانە هۆست کراون. ستۆرەیجی SSD چیە؟ SSD واتە Solid-State Drive نەوەیەکی نوێی هارد یان ستۆرەیجە کە لە کۆمپیوتەرەکاندا بەکار دەهێنرێت. SSD جێگرەوەی هاردە میکانیکیە کۆنەکانە کە پشتیان دەبەست بە شێوازی میکانیکی و دیسکی تایبەت بەڵام لە سیستمی SSD شێوازی چیپ یان Flash Storage بەکار دەهێنریت لە هەڵگرتنی داتاکاندا. کە ئەمەش وا دەکات زۆر خێراتر بێت لەوانەی پێشووتر. ئەمەش وا دەکات کۆمپیوتەرەکان خێراتر بن بە هۆی توانایی خێرا لە خوێندنەوەی داتاکاندا Read-Access. ستۆرەیجی SSD ئاسایی و SSD سێرڤەر هەیە؟ بێگومان جیاوازی زۆر هەیە لە نێوانیاندا، ئەو SSD انەی کە لە سێرڤەرەکاندا بەکار دەهێنرێن لە لیڤڵی Enterprise ن و ئاستێکی بەرزیان هەیە لە transaction processing و virtualization و logging دا. یەکێکی تر لەو تایبەتمەندیانەی کە لە ستۆرەیجەکانی تایبەت بە سێرڤەر دا هەیە بریتیە لە تواناییەکی لە ڕادە بە دەری کار کردن واتە Workload بە شێوەیەك کە دەتوانێت ٢٤ کاتژمێر لە کاردا بێت بە بێ هیچ کێشەیەك. کۆمپانیای سامسۆنگ پێشەنگە لە ستۆرەیجی SSD تایبەت بە داتاسێنتەر و سێرڤەرەکاندا. ئەو پاکێجە کامەیە کە لە سەر SSD ە: هەموو پاکێجەکانی هۆستینگی هۆست کورد لە سەر ستۆرەیجی SSD دامەزراوە واتە هەموو پاکێجەکانی لینوکس و ویندۆز و وۆردپرێس و ... هتد. واتە پێویست بە هیچ پارەدانێکی تر ناکات بۆ ئەو مەبەستە.
  2. سەرمەد

    وشەی نهێنی Cpanel

    سڵاو، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە: ڕێگەی یەکەم: ئەگەر هەژمارت هەیە لە هۆست کورد، بچۆرە ناو پانێڵی کڕیارانەوە لە هۆست کورد لە ڕێی ئەم بەستەرەوە . پاشان بچۆرە سەر ئەو پاکێجەی کە هەتە. لەوێشەوە بچۆرە ناو Cpanel بە کلیک کردن لە سەر دوگمەی "بچۆرە ناو Cpanel" لە لاتەنیشتەی دەستە ڕاستەوە. ڕێگەی دووەم: پەیوەندی بکە بە بەشی پشتیوانی هۆست کورد بۆ ئەوەی بێنە سەر هێڵ و کێشەکەت بۆ چارەسەر بکەن. ئەگەر چارەسەر نەبوو، تکایە بە نامەیەکی تایبەت نامەم بۆ بنێرە بۆ ئەوەی بێمە سەر هێڵ و کێشەکەت چارەسەر بکەم.
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...