• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

پارەدان لە ڕێی بانکی FIB ەوە چاپی بکە

  • پارەدان, بانکی FIB, First IRaqi Bank
  • 220

هەموو کڕیارە بەڕێزەکانمان دەتوانن بانکی FIB بەکار بهێنن بۆ پارەدان بە شێووەیەکی زۆر ئاسان، بە بێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی بانکیان داخڵ بکەن. تەنها لە ڕێی ئەپی FIB ەوە کە لە سەر مۆبایلەکەیان دابەزیوە.

سودەکانی ئەم جۆرە پارەدانە:
کڕیار دەتوانێت زۆر بە ئاسانی پارەدانەکەی جێبەجێ بکات لە ڕێی ئۆنلاینەوە بە بێ ئەوەی پێویستە بەوە بکات سەردانی هیچ شوێنێك بکات
زانیاریەکانت هەمیشە پارێزراو دەبن
ڕاستەوخۆ پارەدانەکەت جێبەجێ دەکرێت و خزمەتگوزاریەکەت چالاك دەکرێت

چۆنێتی پارەدان:

  • دوای ئەوەی پەڕەی پارەدان کرایەوە، بژاردەی "پارەدان لە ڕێی بانکی FIB ەوە" هەڵبژێرە. بەم شێوەیەی خوارەوە.
    تێبینی: دواتریش لە کاتی نیشاندانی پسوڵەکە یان لە کاتی کردنەوەی پسوڵەکە دەتوانی بە هەمان شێوە ئەم شێوازە دیاری بکەی.

دواتر کلیك لە سەر دوگمەی "داواکاری تەواو بکە" بکە

  • دوای ئەم پڕۆسەیە ڕاستەوخۆ پسوڵەی پارەدانەکەت بۆ دەکرێتەوە کە شێوازی پارەدان لە ڕێی بانکی FIB کراوە بە بنەڕەت.
    کلیك لە سەر دوگمەی "پارەدان لە ڕێی بانکی FIB" بکە 

تێبینی: لەم قۆناغەش دا دەتوانی شێوازی پارەدان بگۆڕی یان دیاری بکەی، بە یەکێك لەو شێوازی پارەدانانەی کە لە ماڵپەڕ بەردەستن.

  • دوای ئەم قۆناغە ڕاستەوخۆ پەڕەی پارەدانی FIB دەکرێتەوە بە شێووەیەك کە دەتوانی ڕاستەوخۆ لە ڕێزیەوە پارەدانەکەت جێبەجێ بکەی
    ڕاستەوخۆ QR Code ێک لە گەڵ کۆدێکی پارەدانت بۆ دروست دەکرێت کە تایبەتە بەو پسوڵەیەی کە دەتوێت پارەکەی بدەی. بەم شێوەیەی خوارەوە

پێناسەی بەشەکان

  1. کۆدی QR کە پێویستە سکان بکرێت و لە ئەپی FIB ەوە پارەدانەکە جێبەجێ بکرێت.
  2. کۆدی پارەدان: ئەم کۆدە کاتێك بەکار دەهێنرێت ئەگەر نەتوانرا QR کۆدەکە سکان بکرێت یان مۆبایلەکەت پاڵپشتی سکان کردنی QR کۆدی نەکرد، کە دواتر باسی دەکەین چۆن داخڵ دەکرێت.
  3. هەر کۆدێك کە بەرهەم دەهێنرێت کاتێکی دیاری کراوی هەیە و دواتر بەسەر دەچێت چیتر ناتوانی ئەو کۆدە بەکار بهێنی، بۆیە دوای بەسەرچوونی کۆدەکە پێویستە بگەڕێیتە دواوە و دوبارە کلیك لە سەر دوگمەی "پارەدان لە ڕێی FIB" سەر پسوڵەکەت بکەیتەوە بۆ ئەوەی کۆدێکی نوێت بۆ بەرهەم بهێنرێتەوەو.
  4. ژمارەی پسوڵەکەت، ئەم ژمارەیە پێویستە لە سەر ئەپەکەت دەرکەوێت دوای سکان کردنی کۆدەکەت لە ئەپی مۆبایلەکە دا.
  5. ژمارەی کڕین Transaction ID کە ئەمەش زۆر گرنگە و لە ڕێیەوە کڕینەکەت دەناسرێتەوە.
  6. گۆڕینی دراو: باکی FIB لە ئێستا دا تەنها پاڵپشتی دیناری عێراقی دەکات بۆ پارەدان بۆیە هەموو دراوەکان پێویستە بگۆڕدرێن بۆ دیناری عێراقی، وە بەو پێیەی کە هەموو کڕینەکان لە هۆست کورد بە دۆلاری ئەمریکین لە بەر ئەوە پێویستە بگۆڕدرێن بۆ دیناری عێراقی. لەم بەشە دا وردەکاری گۆڕینی دراوەکەت پیشان دەدات
  7. کۆی گشتی پارەی داواکراو بە دیناری عێراقی.

 

بەکار هێنانی ئەپی مۆبایل:

دوای ئەوەی کە لە وێبسایتی هۆست کوردەوە کۆدەکەت بۆ بەرهەم هات، ئێستا کاتی ئەوەیە کە لە ئەپی FIB ەەوە پارەدانەکە جێبەجێ بکەی.

  • سەرەتا ئەپەکە بکەرەوە، دواتر پەنجە بنێ بە دوگمەی Scan QR Code کە لە بەشی خوارەوەی ئەپەکەیە و لەم وێنەیەی خوارەوە دا نیشآن دراوە.
  • دواتر لە ڕێی کامێرەی مۆبایلەکەتەوە سکانی ئەم QR کۆدەی ماڵپەڕەکە بکە. ئەگەر هەموو شتێك بە باشی ڕۆیشت ئەوا ڕاستەوخۆ دەگوازرێیتەوە بۆ پەڕەی زانیاری پارەدان.
    تێبینی: ئەگەر هەر کێشەیەکیت توش بوو لە کاتی سکان کردنی QR کۆدەکە دا ئەوا دەتوانی بە شێووەیە دەستی کۆدی بەرهەم هاتوو کە لەخوار QR Code ەکە دانراوە لە ماڵپەڕ داخڵی بکەی بە چونە سەر بەشی "Enter Code Manually" کە لە خوار کامێرەی ئەپەکەوەیە و دواتر کۆدەکە داخڵ بکە.
  • کە پەڕەی زانیاری پارەدانت بۆ کرایەوە ئاگادار بە و چێکی زانیاریەکان بکەرەوە بەم شێوەیە

زانیاریەکانی سەر پەڕەی زانیاری پارەدان:
لە بەشی سەرەوە پێویستە ناوی کۆمپانیای هۆست کورد نوسرابێت بەم شێووەیە "HostKurd Company"

  1. ژمارەی پسوڵە: ئەمە ئەو ژمارەی پسوڵەیەیە کە لە ماڵپەڕی هۆست کورد بۆت دانراوە.
  2. کۆی گشتی پارەدان پێویستە هەمان ئەو بڕە بێت کە لە ماڵپەڕ دا نوسراوە.

ئەگەر هەموو شتێك تەواو بوو دوارە پەنجە بنێ بە دوگمەی "Pay Now" دا.

 

دوای ئەوەی پارەدانەکە جێبەجێ کرا ئەوا ڕاستەوخۆ پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە پێت ڕادەگەیەنرێت کە پارەدانەکەت سەرکەوتوو بووە.

دوای چەند چرکەیەك لە پارەدانەکەت ئیمێڵێکت پێ دەگات لە ماڵپەڕی هۆست کوردەوە کە پێت ڕادەگەیەنێت پارەدانەکەت سەرکەوتوو بووە و ڕاستەخۆ پاکێجەکەت یان خزمەتگوزاریەکەت کارا دەکرێت و دەتوانی لە پانێڵی کڕیارانەوە پسوڵەکەت ببینی.

 


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە