• لە ئێستا دا هیچ ئاگانامەیەکت نیە.

مەرجەکانی پێشکەش کردن بۆ دۆمەینەکانی عێراق چاپی بکە

  • 1

کۆمپانیای هۆست کورد وەك یەکێك لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە تۆمار کردنی دۆمەینەکانی عێراق مۆڵەتی تۆمار کردنی هەیە،.

دۆمەینی عێراق چیە؟

دۆمەینەکانی عێراق ئەو دۆمەینانە دەگرێتەوە ، کە تایبەتن بە وڵاتی عێراق و بە .iq کۆتاییان دێت. ئەم دۆمەینانە تایبەتن بە دامەزراوە و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکانی ناو عێراق و مەرجی تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ تۆمار کردن.

 

جۆری دۆمەینەکان:

بە گشتی دۆمەینەکانی عێراق پێنج جۆرن کە بریتین لە:

domain.iq

domain.com.iq

domain.net.iq

domain.tv.iq

domain.krd.iq

domain.id.iq

 

چۆن دەتوانم دۆمەین تۆمار بکەم:

بۆ تۆمار کردنی دۆمەینەکانی iq پێویستت بەم دۆکیومێنتانە دەبێت.

  • کۆپیەکی مۆڵەتی کۆمپانیا یان دامەزراوە کە لە لایەن حلومەتی عێراەوە ڕێگەی پێ درابێت.
  • کۆپیەکی کارتی نیشتیمانی خاوەنی کۆمپانیا یان دامەزراوە.
  • نوسراوێکیتایبەتی کۆمپانیاکەتان بۆ هۆست کورد کە ئەو کارەتان بۆ ئەنجام دەدات.

کرداری تۆمار کردن دوو بۆ سێ ڕۆژی پێ دەچێت بە پێی خێرایی ناردنی دۆکیومێنتەکان لە لایەن کۆمپانیاوە.

 

دەتوانم کۆنتڕۆڵی دۆمەینەکان بکەم:

نەخێر، لە ئێستا دا دۆمەینەکان لە لایەن هیئەی ئیعلام و ئیتیسالاتی عێراقەوە بە ڕێوە دەبرێن بەڵام دەتوانی داوای گۆڕانکاری بکەی لە ڕێی هۆست کوردەوە و هۆست کورد بە خێرایی گۆڕانکاریەکانی بۆ ئەنجام دەدات، وەك (گۆڕینی نەیم سێرڤەر یان دروست کردنی نەیم سێرڤەر یان گۆڕانکاری لە زانیاریەکانی دۆمەین).


ئەم وەڵامە سودی هەبوو؟

» بگەڕێوە