Jump to content

خەڵات

بەڕێوەبەرەکان
  • بەشداری

    19
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  • ڕۆژی بردنەوە

    1

ئەو ناوەڕۆکانەی دانراون لە لایەن خەڵات

  1. خەڵات

    زانیاری گشتی
    IMAP چیە؟
    IMAP کورتکراوەی "Internet Message Access Protocol"ە کە ڕێگەت پێدەدات ئیمەیلەکان بخوێنیتەوە هەروەك چۆن لە سێرڤەری بنەڕەت دەردەکەون. هەر گۆڕانکاریەک کە دەیکەیت وەك (سڕینەوە، وەڵامدانەوە، فۆروۆرد کردن یان گواستنەوە) ئەوا دەبینرێت لەلایەن هەر کەسێکی ترەوە چوبێتە ناو وێب مەیڵەوە Webmail یان IMAP بەکار بهێنێت، واتە تۆ کار لە سەر ئیمێڵە بنەڕەتیەکانی سێرڤەرەکە دەکەیت. ئەمە چارەسەری تەواوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت ئامێرەکانی مۆبایل بە کار بهێنن، وەک تەلەفۆن یان تابلێت، چونکە ڕێگە دەدات چەند کەسێك هەمان هەژماری ئیمێڵ بە کار بهێنن لە چەند شوێنێکی جیاوە و لە چەند ئامێرێکی جیاوازەوە و کۆنتڕۆڵی ئیمێڵە بنەڕەتیەکان بکەن. هەروەها ئەمە گونجاوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ هەمیشە ئاگایان لە چالاکی ئیمێڵەکەیان بێت وەك ئیمێڵی هاتوو و ڕۆیشتوو و فۆڵدەرەکانی ئیمێڵ کە لە سەر سێرڤەر دروست کراون. بە گوێرەی شێوازی ئەو سۆفتوێرەی کە بەکاری دەهێنیت دەتوانرێت وا بکرێت کە کۆپیەکی ئیمێڵەکان لە سەر ئامێرەکەت پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەی Offline بیانبینیت. ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی ئیمێڵەکەیان بکەن لە چەند ئامێرێکەوە.
    POP3 چیە؟
    پڕۆتۆکۆلی POP3 ڕێگەت پێ دەدات کە کۆپیەك لە ئیمێڵەکانت داونلۆد بکەیتە ناو ئامێرەەکەت یان کۆمپیوتەرەکەتەوە. هەر گۆڕانکاریەك کە ئەنجامی دەدەی لە ئیمێڵەکانت دا بۆ ککەسانی تر یان لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت کە ئەو ئیمێڵەی تێدا بەکار دەهێنی، لە بەر ئەوەی تۆ تەنها کار لە گەڵ وەشانە کۆپی کراوەکان دا دەکەیت و بە هیچ شێوەیەك گۆڕانکاریەکان ناگوازرێتەوە بۆ فایلە بنەڕەتیەکانی سیستمەکە. ئەو نامانەی کە دەیاننێری یان دەیانسڕیتەوە یان دەیانگوازیتەوە تەنها لەو ئامێرە دا دەردەکەوێت کە کارەکەت لە سەر ئەنجام داوە و لە ئامێرەکانی تر دا دەرناکەوێت ئەگەر چی بە هەمان ئیمێڵیش چوبیتە ناوەوە و webmail یش لە ناویاندا. ئەم بژاردەیە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ نوسخەیەکی باکئەپی ئیمێڵەکانیان هەبێت لە سەر ئامێرەکەیان و بەو شێوەیەش ئیمێڵ و فایلە بنەڕەتیەکە بە دەستکاری نەکراوی لە سێرڤەرەکەدا دامێننەوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە هەندێك پڕۆگرام بژاردەی ئەوەی هەیە کە ئیمێڵەکانی سێرڤەرەکە بسڕێتەوە دوای ئەوەی کە کۆپیەکی ئیمێڵەکانی داونلۆد کرد ئەمەش بە گوێرەی پڕۆگرامەکانی بەکار هێنانی ئیمێڵ دەگۆڕێت، زۆر پێویستە ئاگاداری ئەوە بن.
    ئەم بژاردەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە کاتی کەمیان هەیە ککە لە ئۆنلاین بن و دەیانەوێ ئیمێڵەکان داونلۆد بکەن و دواتر بیانخوێننەوە. هەروەها زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کۆپیەکی هەموو ئیمێڵەکانیان لە سەر کۆمپیوتەرەکەیان هەبێت ئەگەر بە نیازی ئەوە بن کە ئیمێڵەکەیان دابخەن و بیسڕنەوە.
  2. خەڵات

    هەواڵ
    کلاود سێرڤس چیە؟
    هەر وەك بە ناوەکەیدا دیارە، کلاود سێرڤێس بە گشتی بریتیە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ئای تی و هۆستینگ و نێتوێرکینگ بە شێوەی کلاود، بە شێوەیەك کە هەموو کەس دەتوانێت کۆنتڕۆلی هەموو بەش و هاردوێرەکانی خزمەتگوزاریەکە بکات بە شێوەی ئۆنلاین، ئەمەش وا دەکات کە تواناییەکی لە ڕادە بەدەر بدات بە بەکارهێنەران لە جیهانی ئای تی و نێتوێرکینگ دا.
    بە نمونە ئەگەر بتەوێت کۆمپیوتەرێكی سێرڤەر دابنێیت بۆ کۆمپانیاکەت یان کارەکەت ئەوا پێویستت بە کۆمپیوتەرێکی بەهێز و ئینفراستراکچەری نێتوێرک و سیکیوریتی و ئینتەرنێت گەیتوەی و ستاتیك ئای پی و کارەبای بەردەوام و فێنك کردنەوەی بەردەوام و چەندین شتی تر دەبێت کە ئەمانە زۆر قورسە بۆ جێبەجێ کردن، بەڵام لە ڕێی خزمەتگوزاری کلاودەوە هەموو ئەمانەت بە ئاسانترین ڕێگا بۆ فەراهەم دەکات.
     
    خزمەتگوزاری وێبی ئەمازۆن Amazaon Web Service چیە؟
    کۆمپانیای ئەمازۆن وێب گەورەترین کۆمپانیای بواری خزمەتگوزاری ئای تی و کلاود سێرڤسە لە هەموو جیهان دا، بەو پێیەی کە زۆربەی جیهانی تەنیوە و زۆرێك لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری ئای تی خزمەتگوزاریەکانی AWS بە کار دەهێنن، لەوانە Netflix و Twitch و فەیسبوک و BBC و Adobe و Twitter و چەندین کۆمپانیای زەبەلاحی تر.
     
    ڕکابەرەکانی ئەمازۆن وێب کێن؟
    بێگومان لە جیهاندا هەمیشە ڕکابەری لە هەموو بوارەکاندا هەیە و چەندین کۆمپانیا لە ئێستا ڕکابەری ئەمازۆن دەکەن لەو بوارەدا لەوانە:
    کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە: Microsoft Azure  کۆمپانیای گوگڵ بە: Google Cloud Service کۆمپانیای عەلی باب بە : Alibaba Cloud کۆمپانیای ئۆراکڵ بە: Oracle Infrastructure Cloud کۆمپانیای IBM بە: IBM Public cloud  
    بۆ ئەمازۆن کلاود باشترینە؟
    کە دێینە سەر باسی باشتری کلاود سێرڤس چەند خاڵێکی هەیە کە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت لەوانە:
    ژمارەی داتاسێنتەرەکان: ئەمازۆن وێب زۆرترین داتاسێنتەری هەیە کە لە هەموو جیهاند بڵاو بونەتەوە و بەردەوام داتاسێنتەری نوێ دروست دەکرێت ئەمەش وادەکات بە خێراترین کات ببەسترێیتەوە بە نزیکترین داتاسێنتەر لێتەوە. نرخ: بە بەراورد بە کلاودسێرڤسەکانی تر نرخی ئەمازۆن کلاود لە هەمویان گونجاوترە. خزمەتگوزاری S3: یەکێک لە هەرە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی ئەمازۆن وێب بریتیە لە S3 کە زۆر بەهێزترە لە ستۆریج سێرڤسی کلاودەلانی تر بە نمونە "Azure Storage-Blobs" ئەمەش وا دەکات دڵنیای زیاتر بداتە بەکارهێنەرانی.
  3. خەڵات

    زانیاری گشتی
    Plesk یان cPanel ؟
    کۆمپانیای هۆست کورد بە شێوەی گشتی پشت دەبەستێت بە هەر دوو پانێڵی cPanel و Plesk. و هەر دوو پانێڵەکە بەردەستە بۆ بەشدار بووان، کە بێ گومان ئەم دوو پانێڵە لە هەموو پانێڵەکانی تر بەناوبانگ ترن و نرخیشیان گرانترە بە بەراورد بەوانی تر. لەم بابەتە دا بە شێوەی گشتی باسی هەر دوو پانێڵەکە دەکەین لە ڕووی بەکارهێنان و ئەو تایبەتمەندیانەی کە ئەو دوو پانێڵە هەیانە.
     
    گونجاندنی لە گەڵ ئۆپەرەیتینگ سیستمەکاندا
    cPanel لە بنەڕەتدا بۆ کارکردن لەسەر سێرڤەرەکانی لینوکس پەرەی پێدراوە، و لە ئێستادا گونجاوە و کار دەکات لە سەر سیستمەکانی RedHat Linux و  Cloud Linux و CentOS. پانێڵی cPanel لە ئێستادا کار ناکات لە سەر سێرڤەرەکانی ویندۆز Windows واتە ناگونجێت لە گەڵیدا.
    لە لایەکی ترەوە پلێسک لە بنەڕەتدا بۆ بەکارهێنان لە سەر سیستەمەکانی ویندۆز Windows دا پەرەی پێدراوە، بەڵام لە ئێستا دا دەتوانرێت لە سەر هەندێك لە سیستمەکانی لینوکس ئۆ ئێس ی وەک ئوبونتو Ubuntu و دێبیان Debian و سێنت ئۆس CentOS و کلاود لینکوکس CloudLinux و ڕێد هات RedHat Linux بەکار بهێنرێت.
     
    ڕووکار Interface
    هەر دوو پانێڵەکە cPanel و Plesk ڕووکارێکی سادە و دۆزراوە پێشکەشی بەکارهێنەران دەکەن کە پێك دەێت لە گروپ کردن و لیست کردن.
    Plesk لیستی سەرەکی لەلای چەپی هەیە Navigation Bar، کاتێك کلیك لە سەر مینیوەکە دەکرێت ناوەڕۆکی مینیەوە لە لای چەپ بە شێوەی لیستێك دەردەکەوێت. بەڵام cPanel ڕووکارەکەی بە شێوەی گروپ ڕێکخراوە واتە دابەش کراوە بۆ چەند گروپێك بە پێی تایبەتمەندیەکانی کردارەکان، هەروەها لیستی لاتەنیشت Navigation Bar ی نیە.
    لە cPanel دا بەکارهێنەر دەتوانێت تا ڕادەیەك گۆڕانکاری لە ڕووکارەکەیدا بکات و ڕووکارەکەی ڕێکبخات، بەو بژاردانەی کە cPanel بۆی دیاری کردوە.
     
    تایبەتمەندی و ئامێرەکان
    هەر دوو پانێڵەکە چەند ئامێر و تایبەتمەندیەکیان لە گەڵدایە کە لە ڕێیانەوە دەتوانی هۆستەکەت ڕێکبخەی و هەژمارەکان کۆنتڕۆڵ بکەی، هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی تایبەت بە ڕێکخستن و پەرەپێدانی ئەو سێرڤەرەی کاری لە سەر دەکەی، کە لە خوارەوە گرنگترینیانمان دیاری کردوە:
    ڕێکخستنی فایلەکان File Management دامەزراندنی ئەپ لە سەر هۆستەکەت Application Installation ڕێکخستنی داتابەیسەکان Database Management ڕێکخستنی هەژمارەکانی FTP ڕێکخستن و کۆنفیگەر کردنی DNS ڕێکخستنی هەژمارەکانی Email تۆماری سێرڤەر Server Log چاودێری سەرچاوەکان Resource Mentoring تایبەتمەندی Analytics لە ڕێی هەردوو پانێڵەکەوە لە هۆست کورد دەتوانیت چەندین ئەپی ئامادەو وەك وۆردپرێس و جوملە و OpenCart و ... دابەزێنیتە سەر هۆستەکەت.
     
    تایبەتمەنی SSL لە ڕێی AutoSSL و LetsEncrypt
    کاتێك cPanel بە کار دەهێنی دەتوانرێت هەموو ماڵپەڕەکانت لە ڕێی AutoSSL ەوە بپارێزرێت و SSL ی بۆ دابین بکرێت، بەڵام ئەگەر هات و Plesk ت بە کار هێنا ئەوا LetsEncrypt بە کار دەهێنرێت وەك پرۆڤایدەری SSL ی بێبەرامبەر.
    هۆست کورد دەتوانێت SSL لە ڕێی SIteLock ەوە دابین بکات بۆ دامەزراوە و ماڵپەڕە گەورەکان بۆ هەر دوو پانێڵەکە بەڵام بێ بەرامبەر نیە.
     
    دەرەنجام
    سی پانێڵ cPanel و پلێسك Plesk هەر دوکیان دوو پانێڵی زۆر بەهێزن بۆ بواری وێب هۆستێنگ لەم سەردەمە دا، هەڵبژاردنیش دەکەوێتە سەر خۆت کە ئایا بە کامیان ڕاهاتویت یان کامیانت بە لاوە گونجاوترە، هەڵبەت ئەگەر سێرڤەری ویندۆز بە کار بهێنی ئەوا ناتوانی cPanel بەکار بهێنی و بە ناچاری دەبێت Plesk بە کار بهێنی.
    ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە لە سەر ئەم بابەتە تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە. دەتوانی پاکێجەکانی هۆستی ویندۆز لێرەوە ببینی کە Plesk یان لە سەر دابەزێنراوە، هەروەها دەتوانی پاکێجەکانی هۆستی لینوکس ببینی کە cPanel یان لە سەر دابەزێنراوە.
     
     
  4. خەڵات

    زانیاری گشتی
    زۆربەمان کاتێك وێب سایتێك دەکەینەوە تێبینی ئەوە دەکەین کە هەندێك کاتی دەوێت تا وێبسایتەکە لۆد دەبێت و دەکرێتەوە، کە ئەمەش لە وێبسایتێکەوە بۆ وێبسایتێکی تر جیاوازە، بە گشتی ئەگەر وێبسایتێك بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ دروست بکرێت پێویستە گرینگی بە خێرایی وێبسایتەکە یان ماڵپەڕەکە بدرێت.
     
    ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی درەنگ لۆد بوونی ماڵپەڕ:
    چەندین هۆکار هەن کە دەبنە هۆی ئەوەی کە وێبسایتەکە یان ماڵپەڕەکەت بە خاوی لۆد بێت لە چاو ماڵپەڕەکانی تر دا، کە لەم بابەتە دا باسیان لێوە دەکەین..
    ئەو شوێنەی هۆستی وێبسایتەکەت دەکات: یەکێك لە گرینگترین هۆکارەکانی درەنگ لۆد بوونی وێب سایت بریتیە لە ئاست و شوێنی هۆستی وێب سایت یان ماڵپەڕەکەت، چۆن؟ 
    بە گشتی هۆست بریتیە لەو شوێنگەیەی کە فایلەکانی ماڵپەڕەکەتی لە سەر دادەنێیت و هەر لەوێشەوە لۆدی دەکەیت. کە بە گشتی ٢ هۆکاری سەرەکی کار لە سەر ئەمە دەکەن:
    ١. کوالیتی و هێزی هاردوێرەکانی ئەو سێرڤەرەی کە تۆ هۆستی لە سەر دەکەی و فایلەکانت لە سەر داناون، لە بەر ئەوەی ئەگەر کوالیتی هاردوێرەکانی هۆستەکەت لاواز بن ئەوا بێ گومان کاریگەری دەبێت لە سەر شێوازی کار کردنی ماڵپەڕەکەت.

    ٢. شوێنی سێرڤەر یان داتا سێنتەری هۆستەکەت: ئەمە یەکێکە لە گرینگترین هۆکارەکان کە زۆر کەس بیری لێ ناکاتەوە، کە ئەویش واتا دووری داتاسێنتەرەکە لەو کەسەوەی کە لۆدی ماڵپەڕەکە دەکات یان ماڵپەڕەکە دەکاتەوە.. بۆ نمونە ئەگەر هۆستەکەت لە ئەمریکا بێت و تۆ لە کوردستان لۆدی وێبسایتەکە بکەی ئەوا Latency ەکی زۆری دەبێت و درەنگ تر دەکرێتەوە. Latency واتە کاتی خایەنراو بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی داواکاری لە سێرڤەرەوە. زۆر کەس هەیە دەڵێ باشترین هۆستم هەڵبژاردوە لە ڕێی سێرچی گوگڵەوە بێ ئەوەی بزانێت کە شوێنی داتاسێنتەری ئەو کۆمپانیایە لە کوێیە یان چەند دەیتا سێنتەری هەیە.. ڕاستە لەوانەیە ئەو هۆستە بۆ وڵاتی خۆی یان چەند وڵاتێك باش بێت کە بە شێوەی جیۆگرافی نزیکن لێیەوە بەڵام واتای ئەوە نیە کە تۆ لە کوردستانی ئەمە بۆ تۆش باش بێت. بۆ چارەسەری ئەمە پێویستە هۆستێك هەڵبژێری کە نزیکترین شوێن بێت لە تۆوە بۆ نمونە ئەڵمانیا یان عێراق ئەگەر کوردستان بکەین بە پێوانە. یان دەتوانرێت CDN بەکار بهێنرێت ئەگەر تارگێتت هەموو جیهان بێت.
      شێوازی داڕشتنی ماڵپەڕەکەت: ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان، کە کاریگەری زۆر بەهێزی هەیە لە سەر خێرایی کرانەوەی ماڵپەڕەکەت. بە داخەوە زۆربەی ئەوانەی ماڵپەڕ دروست دەکەن پشت دەبەستن بە سکریپتی ئامادە بۆ نمونە (Wordpress) بێ ئەوەی زانیاری هەبێت لە سەری، ڕاستەوخۆ دایدەبەزێنێت و کاری پێ دەکەیت بێ ئەوەی بزانیت چۆن بە کار دەهێنرێت.
    بێگومان وۆردپرەێس یەکێکە لە سکریپتە زۆر بەهێزەکانی دروست کردنی ماڵپەڕ کە چەندین Library تێدایە کە تۆ زۆربەیانت پێویست نیە بەڵام لە بەر ئەوەی وۆردپرێس گشتگیرە بۆ هەموو بەکارهێنانێك دروست کراوە ئەو library انەی تێدا جێگیر کراوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە زۆر جار Plugin و زیادکراوەی بە نەزانانە بۆ دادەبەزێنرێت کە دەبنە هۆی خاو بوونەوەی ماڵپەڕەکەت.
    بۆیە باشتر وایە کە ماڵپەڕەکەت بە شێوەی Custom لە لایەن کەسی شارەزاوە دروست بکرێت.
      جۆر و کوالیتی ئەو وێنە و Asset انەی کە بەریان دەهێنی: بێگومان هەموو ماڵپەڕێك کۆمەڵێك وێنە و فایلی تر لە خۆ دەگرێت کە پێویستە لە گەڵ کردنەوەی ماڵپەڕەکەدا لۆد ببن، ئەمانەش پێویستە قەبارەیان بە شێوەیەك بێت کە لۆدی زۆر لە سەر ماڵپەڕ دروست نەکەن، بۆ نمونە وێنەیەك کە بەکاری دەهێنی دەتوانرێت بە شێوەیەك بێت کە قەبارەکەی 1MB و هەمان وێنەش دەتوانرێت بە 100KB پاشەکەوت بکرێت ئەمەش بە زانینی شێوازی پاشەکەوت کردنی وێنەکەت، هەروەها پێیستە ئاگات لە قیاسی وێنەکان بێت بە نمونە تۆ Placeholder ێکت هەیە کە قیاسەکەی 500px بە 200px ە پێویست ناکات وێنەیەکی بۆ دابنێی کە قیاسەکەی 1000px بە 500px بێت ئەمە وەك نمونە.
      ژمارەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت: ئەبێ بزانی ژمارەی سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت چەند یان چەند لۆدی لەسەر و بە پێی ئەوە ئینفراستراکچەری هۆستەکەت بەهێز بکەیت و ئەگەر پێویستی کرد Load Balancing بە کار بهێنی بە بەکارهێنانی چەند سێرڤەرێکی هاوتەریب.
  5. خەڵات

    هەواڵ
    لە درێژەی هەوڵەکانی هۆست کورد بۆ خزمەتکردنی زیاتری بەشدار بووانی. چەند پاشگرێکی دۆمەینێکی نوێ زیاد کرا بۆ بەشی دۆمەینی هۆست کورد.
    لەمەودا بەشدار بووان ڕاستەوخۆ دەتوانن بە کەمترین نرخ دۆمەینەکانیان بە یەکێك لەو پاشگرانەوە تۆمار بکەن.
     
    دۆمەینە نوێکان:
    دۆمەینی app. تایبەت بە ئەپلیکەیشن دۆمەینی online. تایبەت بە کاری ئۆنلاین و بواری ئای تی دۆمەینی fm. تایبەت بە تەکنۆلۆجیا و ڕادیۆی FM دۆمەینی art. تایبەت بە هونەر بۆ زاینینی نرخەکان سەردانی پەڕەی تایبەت بە نرخی دۆمەینەکان بکەن.
     
     
  6. خەڵات

    هەواڵ
    وەک ئاسانکاریەك بۆ گشت کەستەمەرەکانمان لە پارەداندا، ئێستا دەتوانن لە ڕێیی خزمەتگوزاری فاست پەی (FastPay) ەوە پارەدانەکانتان ئەنجام بدەن.
    ئەمە هاوکاریت دەکات لەوەی کە بە  ئاسانترین شێواز پارەدانەکانت جێبەجێ بکەی.
    دوای ئەوەی کە کڕینەکەت ئەنجام دا ئەوا داوات لێ دەکرێت کە بڕی پارەکە بۆ ئەو ژمارەیە بنێری کە دەتدرێتی لە دوای ئەوەی کڕینەکە ئەنجام درا و دوای ئەوەی پارەدانەکەت ئەنجام دا چاوەڕێ دەکەی تا نیو کاتژمێر بۆ ئەوەی پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت.
    تێبینی:
    لە بەر ئەوەی لە ئێستا دا فاست پەی پاڵپشتی کارتی فاست لینك دەکات و لە ڕێیەوە باڵانس پڕ دەکرێتەوە، کەواتە دەتوانین بڵێین کە دەتوانی لە ڕێی کارتی فاست لینکیشەوە پارەدانەکەت ئەنجام بدەیت. ئەگەر دوای نیو کاتژمێر پاکێجەکەت چالاک نەکرا ئەوا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە بەشی پشتیوانیەوە یان نامەیەك بنێرە بۆ ئەو ژمارەیەی کە پارەکەت بۆ ناردوە بۆ ئەوەی کردارەکە جێبەجێ بکرێت. ئەگەر هاتوو پاشگەز بوویتەوە یان لە کرداری کڕینەکە پەشیمان بویتەوە ئەوا ڕاستەوخۆ داوای گێڕانەوەی پارە بکە، پارەکەت ڕاستەخۆ لە ڕێی هەمان هەژمارەوە بۆ دەگێڕدرێتەوە بە مەرجێك ماوەی پەشیمان بوونەوە یان پاشگەز بوونەوەی تێنەپەڕاندبێت.
  7. خەڵات

    هەواڵ
    زۆر بە خۆشحاڵیەوە ئێستا سی جی کورد ئامادەیە دۆمەینی IQ کە تایبەتە بە عێراق دابین بکات بۆ بەکارهێنەران لە کوردستان و عێراق دا. لە گەڵ سی جی کورد هەمیشە کەمترین نرختان دەخرێتە بەردەست.
    ئێستا دۆمەینی .iq لە سی جی کورد تەنها بە ١٩٩$ ە بۆ یەک ساڵ.
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...